کۆنفرانسی نەتەوەیی برۆکسل
کۆنفرانسەکە بۆ ساڵیادی سەدساڵەی سەرهەڵدانی ١٩٢٥ـی شێخ سەعید کە بۆ گەلی کورد گرنگییەکی مەزنی هەیە، ئەنجام دەدرێت. کۆنفرانسەکە لە دوێنێ بە ئەنجام دانی سێ دانیشتن دەستی پێکرد و لەمڕۆشدا بە گفتوگۆ و دانیشتن بەردەوامە. لەمڕۆدا بابەتەکانی وەک کاریگەرییەکانی بەرخۆدان لەسەر بەشە جیاوازەکانی کوردستان، پرۆسەی گواستنەوە و کۆچبەری دینامیکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە دوای بەخۆدانەکە هاتوونەتەکایەوە هەڵدەسەنگێندرێت.
کۆنفرانسەکە لە دووەم ڕۆژییدا بە چوارەم دانیشتنی دەستیپێکرد. بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە لەلایەن کوبرا ساگرەوە کرا و نوسەر و لێکۆڵەر محمەد بایراق پێشەکیەکی بە ناونیشانی "پلانەکانی ئاشتەوای لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێستامان" پێشکەش کرد.
بایراق لە پێشەکییەکەیدا ئەمەی گوت: " بەڵگەنامە و زانیاری نوێ سەبارەت بە سەرهەڵدانی ساڵی ١٩٢٥ هاتوونەتە ئاراوە. بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن کە بە پێچەوانەی بەیاننامە فەرمییەکانی دەوڵەت، لە پلانە نهێنییەکاندا ڕێبازێکی دانپێدانان، نکۆڵی و ستەمکاری گیراوەتەبەر. زۆرێک لەو ڕاستیانەی کە بە ئاشکرا ڕەت دەکرێنەوە لە بەڵگەنامە نهێنییەکان دانیان پێدا دەنرێت. ئەم دۆخەی تورکیا، پێکهاتەی سیاسەتە لێکدژیی و دالیزمەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە کورد نیشان دەدات. هەرچەندە گەلی کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی ئەو خاکانە، بەڵام لە سەدەی نۆزدەهەمەوە ڕووبەڕووی سیاسەتی ستەم و دەربەدەری و ئاسمیلەکردن بووەتەوە.
کادرانی ئیتیحاد و تەرەقی بەڵگەی ساختە، کتێبی ساختە و ڕاپۆرتی ساختییان ئامادە کرد. مێژوو، شوناس و هەبوونی گەلی بە بەڵگەی ساختە نکۆڵیکرا. لەم بەڵگانە گەلی کورد وەک "گروپی هەڕەشە" پێناسە دەکەن و لە نێو ڕێوشوێنەکاندا لە بەرانبەریان ڕێبازەکانی وەک دەربەدەرکردن، لەناوبردنی کەلتووری و ئاسمیلەکردن هەیە. ئەمەش بوو بە سیاسەتی دەوڵەتی نوێی تورک. ئیدارەی کەمالیست ئەمەی سەپاند. ئامانجەکەش پشتگوێخستنی شوناسی کورد و سڕینەوەی مێژووییان بوو. ئەم زانیارییە ساختە و ڕەشکردنە لە سەردەمی ڕژێمی کەمالیستیدا گۆڕا بۆ سیاسەت. ئێستا بووەتە پلانی دەوڵەت."
پڕۆفیسۆر دکتۆر. ئیبراهیم مەلازادە بابەتی "کاریگەری سیاسی و کۆمەڵگەیی ڕاپەڕینی شێخ سەعید لە باشووری کوردستان"ی پێشکەش کرد. مەلازادە ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە ڕاپەڕینەکە ڕاستەوخۆ لە باشووری کوردستان ڕێگەی لە بەردەم ناڕەزایەتییەک نەکردبێتەوە بەڵام لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵگەییەوە کاریگەری مەزنی هەبووە و گوتی: "لەبەر ئەوەی هیچ بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ لە باشوورەوە نەبوو، دوای ڕاپەڕینەکە چەندین کەسایەتی دیاری کورد هاتنە باشووری کوردستان. ئەزموون و زانیاری سیاسیان کاریگەری زۆری لەسەر باشوور دانا."
دکتۆر. ئازاد حاج ئاغای بابەتێکی لە ژێر ناوی "تەڤگەری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا: ڕاپەڕینی شێخ سەعید" پێشکەش کرد. ئاغای لە قسەکانییدا سەرنجی بۆ پێشکەوتنی تەڤگەرە کەلتوورییەکان و سیاسییەکان ڕاکێشا کە لە ساڵانی ١٩٩٠دا لە ئەستەنبوڵ پەرەیانسەند و هەروەها کاریگەرییەکانیان لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئاغای ئاماژەی بەوەدا لەو سەردەمەدا چەندین ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوونەتە ئەستەنبوڵ و لەگەڵ دامەزراوە و چاپخانە کوردیییەکاندا پەیوەندییان دروستکردوە و وتی: "ئەم پەیوەندیانە بەشدارییەکی مەزنی لە پێشکەوتنی تەڤگەری سیاسی کورددا کردووە. بە تایبەتی ئەو خەباتانەی لە ئەستەنبوڵ- ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێن، بڵاوکردنەوەی نوسین و لێکۆڵینەوەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم گۆڕانکاری و هەم بەشداری لە بونیاتنانی سیاسەت دەکەن."
د. ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد ئەو سیاستمەدار و بەرخۆدەرانەی کە دوای ڕاپەڕینەکە لە باکوورەوە چوونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییەکی مەزنیان لە دروستکردنی کۆماری کوردی مهاباد کرد و هەروەها باسی لەوەشکرد کە لە گۆڤارێکی سەردەمی کۆماری مەهاباددا بە پێناسەیەکی مەزن باسی شێخ سەعید کراوە و خاوەندارێتی لێ کراوە.
د. ئازاد ئاماژەی بەوە کرد، پەیداکردنی بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە پەیوەندیی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سنووردارە، بەڵام لە ڕۆژنامەیەکی ئەوکاتی ڕوسیادا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە کوردەکانی هەرێمی ئازەربایجانی ئێران ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەشدارییکردن لە ڕاپەڕینەکەدا. ئاغایی ئاماژەی بەوەش کرد، سیاسەتمەدار و بەرخۆدێرەکانی کە دوای ڕاپەڕینەکە لە باکوورەوە هاتوونەتە ڕۆژهەڵات بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری کوردی مهابادیشدا کردووە و باسی لەوە کرد کە لە گۆڤارێکی سەردەمی کۆماری مهاباددا بە ستایشێکی زۆرەوە باسی شێخ سەعید کراوە و پشتیوانیی کراوە.
لە بەردەوامی دانیشتنەکەدا یاساناس و نوسەر شۆڕش دەروێش، پێشەکییەکی لەژێر ناوی "کاریگەریی سەرهەڵدانی ١٩٢٥ لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا و سوریا" پێشکەشکرد. شۆڕش دەروێش ئاماژەی بەوە کرد: "بەتایبەتی لەسەردەمی فەڕەنسادا زۆربەی دانیشتووانی جزیرە و دەوروبەری لە کورد پێکدێت. بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەت لەو سەردەمەدا پەرەدەستێنێت. لەو هەوڵانەدا ڕۆڵی ئەو سیاسەتمەدارانەی کە دوای ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید هاتوونەتە سوریا گەلێک مەزنە. بەڵام پەیوەندییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ فەڕەنسا بە تەواویی لەسەر هەرێمی ڕۆژئاوا پەرەی سەند. بە داواکاریی دەوڵەتی تورک لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە لە ناوچەکە سیاسەتەکانی لاوازکردنی کورد لە ناوچەکەدا سەپێنران. هەوڵدرا ڕێژەی کورد بەتایبەت لە گوند و شارۆچکەکاندا کەمبکەنەوە. ئەم بابەتە بەتایبەتی لە حەسەکەدا بەشێوەیەکی ئاشکرا خۆی نیشاندەدات. سنوورەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٢١ دیاریدەکرێن بەڵام لە ساڵانی ١٩٢٣ بۆ ١٩٢٥ کۆتاییان پێدێت. ئێمە لێرەدا دەستێوەردانێک دژی کورد دەبینین. لەم پڕۆسەیەدا دژی گەلی کورد سیاسەتی تایبەت سەپێنران. ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕۆژئاوا هەبوو و هێشتاش بەردەوامە. گفتوگۆی سیاسی و دامەزراندنی پارت لە سایەی میراتی ئەو سەردەمەدا پەرەی سەند. ئەمەش تا ئەمڕۆش بەردەوامە.