بە دیمەن

لە بازڵ یادی کۆمەڵکووژی دێرسیم کرایەوە

بەبۆنەی ٨٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی دێرسیم لە ناوەندی نەجەدەکەی بازڵ چالاکی بیر‌هێنانەوە ئەنجام درا.

بەبۆنەی ٨٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژیی دێرسیم لە شاری بازڵی سویسرا چالاکی بیرهێنانەوە ئەنجام درا. فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا)، کۆنگرەی بونیاتنانی دێرسیم (دیک) و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بازڵ (نەجەدەکە) چالاکییەکەیان ئەنجام دا.

چالاکییەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی نەجەدەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان پیر عەلی ماتوور مۆمی بیرهێنانەوەکەی داگیرساند و بەشداربووان سەرنج و پەیامەکانی خۆیان دا.

وتەبێژی فەدای سویسرا سونگول چەلیک ئاماژەی بە سیاسەتی کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر عەلەوییەکان، کوردان، ئەرمەنی و هەموو شوناسە جیاوازەکان کرد و گوتی: "ئاشتی پێویستی بە قوربانی دان هەیە. دوێنێ سری سوورەیامان لە دەستدا. سەری ڕێز لەبەردەم بیرهێنانەوەی دادەنەوێنین. ئەو کەسانەی لە دێرسیم شەهید کران بە خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردێنینەوە."

دواتر ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) ئۆزەن ئایتاچ سری سوورەیا ئوندەری بیرهێنایەوە و گوتی: "ئامانجە تەواونەکراوەکانی ئۆندەر لە پێناو ئاشتییدا دەگەیەنین بە سەرکەووتن."

لە کۆتایی پەیامەکاندا، ئەندامی دیک، حوسێن بەرکان ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵکووژی هێشتا بەردەوامە و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە کۆمەڵکووژی دێرسیم کرد.

لە بیرهێنانەوەکەدا سینەڤیزیۆنک نیشان درا و بە بەرزکردنەوەی دروشم کۆتایی هات.