لە دویسبۆرگ ستاندی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا لە دویسبۆرگ ستاندی زانیاری بەخشینەوە دانرا و بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا لە دویسبۆرگ ستاندی زانیاری بەخشینەوە دانرا و بانگەوازی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرا.
ئەنجوومەنی ژنانی ئاسیا یوکسەل و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم)ـی دیوسبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد"دا لە ناوەندی شاری دویسبۆرگ ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا.
چالاکی ستاند دانانەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ تا ٢١:٠٠ بەردەوام بوو، تێیدا بە کوردی و ئەڵمانی پەیام خوێندرایەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسی کرایەوە.
هەر لە چالاکییەکەدا زانیاری لەسەر فیکر و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەخشرایەوە و چالاکییەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات