لە فەرەنسا دوو کۆچبەری کورد دەکوژرێن
لە دارستانی دانکیخی وڵاتی فەرەنسا دوو گەنجی کۆچبەری کورد کە خەڵکی باشووری کوردستانن دەکوژرێن.
لە دارستانی دانکیخی وڵاتی فەرەنسا دوو گەنجی کۆچبەری کورد کە خەڵکی باشووری کوردستانن دەکوژرێن.
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ لە دارستانی دانکیخی وڵاتی فەرەنسا دوو کۆچبەری کورد کوژران، دەشڵێن، ئەو دوو هاوڵاتییەی كوژراون بریتین لە كارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجم و خەڵی شارۆچكەی كەلارن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی کێشەیەک لە نێوان ژمارەیەک کۆچبەردا لە دارستانی دانكیخ لە وڵاتی فەڕەنسا شەڕە تەقە دروستبووە و بەهۆیەوە دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی کارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجم كوژراون."
هەر لە ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژە بە ناو و تەمەنی قوربانییەکان کراوە و هاتووە: " هەردوو گەنجە کوژراوەکە خەڵکی شارۆچكەی کەلارن لە سنووری گەرمیان و یەکێک لە کوژراوەکان بەناوی كارزان عەبدوڵا پێشتر یاریزانی یانەی شێروانە بووە."
لە کۆتاییدا هاتووە: "دواتر پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەنجێکی ١٧ ساڵانیان لە کامپەکە دەستگیرکردووە، کە چەکی کڵاشینکۆفی پێ بووە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بەردەوامە."