لە مارسیلیا بانگەوازکرا 'ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد'
لە گۆرەپانی سانت چارڵسی مارسیلیا بە چالاکییەکەی جەماوەری بانگەوازکرا بۆ ڕێکخستبوون بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازاد.
لە گۆرەپانی سانت چارڵسی مارسیلیا بە چالاکییەکەی جەماوەری بانگەوازکرا بۆ ڕێکخستبوون بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازاد.
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازادی و کوردستانی ئازاد" چالاکییەکی جەماوەری ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان ئەنجام درا، بانگەوازی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانی ئازادی' بەرزکرایەوە. چالاکییەکە لە لایەن بزووتنەوە چەپەکانی فەڕەنساوە پشتگیری لێکرا.
لە چالاکییەکەدا گەنجان بە زمانی فەڕەنسی دەربارەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ زانیارییان بەخشییەوە و جەخت لەسەر سەرلەنوێ ڕێکخستنبوونەوە لەسەر بنەمای پارادایمەکان کرایەوە.
بەرپرسیارێتی گەنجان لە ئاست بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ
لە چالاکییەکەدا مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ سەرنجی خرایەسەر و گەنجان مانیفێستۆکەیان بۆ دەستپێکردنی تێکۆشانیان وەک خاڵێکی وەرچەرخان هەڵسەنگاند. هەروەها باس لەوەشکرا مۆدێرنێتەی سەرمایەداری گەنجان پەلکێشی کولتوورێکی تاریک دەکات و بانگەوازی بەرخۆدان لەدژی ئەسمیلاسیۆنی گەنجانی کورد لە ئەورووپا کرا. هەروەها لە چالاکییەکەدا ئاماژە کرا بەوەی پێویستە گەنجان لە ڕێکخستنبوونی کۆمەڵایەتییدا بەڕۆڵی خۆیان هەستن.
پشتیوانی ئەنتەرناسیۆناڵ
نوێنەرانی بزووتنەوەی چەپی فەرەنسی؛ ژنۆلۆژی و La France Insoumise ئاماژەیان بەوەدا گەنجانی کورد پەیوەستن بە بەهای گەردوونییەوە و پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ گەنجانی کورد دەربڕی.
چالاکییەکە بە گووتنەوەی درووشمەکانی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "گەنج فیدایی ڕێبەر ئاپۆیە" کۆتای هات.