لە هۆڵی بۆسرۆی پەرلەمانی بەریتانیا دیکۆمێنتارییەک بە ناونیشانی 'ڕۆژئاوا - لە نێوان دیموکراسی و جەنگدا' نیشان درا. چالاکییە لەلایەن نوێنەرایەتی بەریتانیایی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) ناوەندی پێشکەوتنی کورد و مایل ئۆنلاینەوە ئەنجام درا.
پەیامنێری هەواڵەکانی دەرەوە داڤید ئاڤەر و دەرهێنەری دیمەنەکان چارلی کراڤن کە دیکۆمێنتارییەکایان ئامادە کردووە، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا چوونە ڕۆژئاوا، هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی هەرێمەکەیان بینی. دیکۆمێنتارییەکە باس لە ئەزموونەکانی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پرۆسەی بونیادنانەوەی هەرێمەکە لە دوای داعش و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەکات.
لە دیکۆمێنتارییەکەدا کە چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی باڵای سیاسی لە ڕۆژئاوا، چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ وتەبێژی یەپەژە ڕوکسەن محەمەد و وتەبێژی یەپەگە سیامەند عەلی ئەنجام درابوو، نیشان درا. هەروەها مۆدێلی کۆمەڵگەیی لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بونیات نراوە وەک پڕۆژەیەکی پێشکەوتووی شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستنیشان کرا.
لە چالاکییەکەدا کە ئەکادیمیست، ڕۆژنامەوان، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون، دوای نیشاندانی دیکۆمێنتارییەکە، گفتوگۆی کراوە لەسەر بابەتەکانی؛ چەتە ڕاگیراوەکانی داعش کە لە کەمپی هۆل و ڕۆژ، پرۆسەی دانوستانی نێوان ئیدارەی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا ئەنجام درا.
نوێنەری بەریتانیای ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە ئاماژەی بەوەدا ئەو شاندەی لە لایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە پێکهێنراون بە لەبەرچاوگرتنی گەل لەسەر بنەمای مافە دەستوورییەکانی کورد دەستیان بە کارکردن کردووە.
لە چالاکییەکەدا دیرک کامپیێلی باوکی شەڕڤانی ئینگلتەرای ئانا کامپبێل کە لە ڕۆژائاوا لە ڕیزەکانی یەپەژەی شەهیدبووە، پەیوەست بە کار و کەمپینەکانی دوای شەهیدبوونی کچەکەی کە لە حکومەتی بەریتانیا و وەزارەتی دەرەوە ئەنجامی داون، قسەیکرد و زانیاری بە بەشداربووان دا.