لە ڤێیەنا لە دژی زیندانە چاڵ-ئامێزەکان مانگرتن لە خواردن دەستپێکرا

بۆ پشتیوانیکردن لەو زیندانیانەی لە گرتووخانە چاڵ ئامێزەکاندا زیندانی کراون، لە ڤێیەنا مانگرتن لە خواردن دەستپێکرا.

لە چەندین شاری ئەڵمانیا بە ئامانجی پشتیوانی دەبرین بۆ ئەو زیندانیکراوانەی لە گرتووخانە چاڵ ئامێزەکاندا ڕاگیراون لە ٢٤ـی ئادارەوە مانگرتن لە خواردن دەستپێکراوە. وەک پشتیوانییەک لە هەڵمەتەکە لە لایەن چالاکوانانەوە لە ڤێیەنا بەهەمان خواست چالاکی مانگرتن دەستپێکرا.

لە ڤێیەنا ڕۆژی پێنج شەممە چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە کۆمەڵەی چاندیی جیلکا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستپێکرا. بڕیارە چالاکییەکە تا ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت. لە چالاکییەکەدا چالاکیکەرانی مانگرتنەکە، هێرشەکانی دژ بە ئەسەپە و سەگەدەفەیان لە تورکیا شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ کاتێک ناتوانرێت ئیرادەی شۆڕشگێڕان ملکەچ بکرێت."