مانگرتنی گشتی لە بەلجیکا
لە بەلجیکیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی حکومەتی فیدراڵی بەلجیکا جارێکی دیکە مانگرتنی گشتی ئەنجام درا.
لە بەلجیکیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی حکومەتی فیدراڵی بەلجیکا جارێکی دیکە مانگرتنی گشتی ئەنجام درا.
بەردەوامی چالاکییەکە کە بەپێی هەرێمەکان بە شێوازی جیاواز ئەنجام درا، درێژکراوەی مانگرتنی گشتیی ٣١ی ئادارە.
گۆڕینی یاسای خانەنشینی، بیمەی هاوکاری بێکاری و بودجە بۆ خزمەتی گشتی و چەندین داوکاری دیکە کە بۆ مەبەستی دۆخی ژیانە، خواستی بنەڕەتی مانگرتنەکەیە.
سەندیکاکانی ئەو وڵاتە سیاسەتەکانی حکومەتەکەی دی ڤیڤەر وەک 'داڕمانی کۆمەڵایەتی' ناودێنن.
لە ڕۆژی دووشممە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ەوە لەسەر هێڵی ئاسنینی بەلجیکا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مانگرتنی نوێ دەستپێکرا و کاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر گەشت و بازرگانی ئەو وڵاتە دانەوە، پێشبینی دەکرێت مانگرتنەکە کاریگەری لەسەر فڕۆکەخانەکانیش هەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی شارلێرۆی هەڵوەشایەوە. لە شاری زاڤێنتێم لەسەدا ٣٠ی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی برۆکسل هەڵوەشایەوە.