هه‌واڵی به‌په‌له‌: پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنفرانسەکەی شەنگال: ئیتر فەرمان کۆتایی هات

سۆهر: لە سوەیدا ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٢٤٨ کوژراو

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ئەمڕۆ لە شاری سوەیدای باشووری سووریا ٢٤٨ کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر)، ٦٤ چەکداری دروزی و ٢٨ هاوڵاتی مەدەنی دروزی کوژراون. لەو هاووڵاتییە مەدەنیانە، ٢١کەسیان بەبێ دادگایی کردن لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراون.

هەروەها ١٣٨کەس لە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی و ١٨ چەکدار کە لەگەڵیان چوونەتە ناو شارەکەوە کوژراون. بەم پێیە ژمارەی کوژراوانی ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی سوەیدا تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٤٨ کوژراو.

هاوکات ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا لە بارەی ئاڵۆزییەکانی سوەیداوە و داوای لە سوپای سووریا کرد لە شارەکە بکشێتەوە.