ئیسپانیا دەیەوێت وڵاتپارێزی کورد دیکمەن ڕادەستی تورکیا بکات
وڵاتی ئیسپانیا دەیەوێت وڵاتپارێزی کورد ئەحمەد دیمەن کە نزیکەی ٣٠ ساڵ لە مێردین، قۆنیا و ئیستەنبوڵ خەباتی سیاسەتی دیموکراتیکی ئەنجامداوە، ڕادەستی تورکیا بکات.
وڵاتی ئیسپانیا دەیەوێت وڵاتپارێزی کورد ئەحمەد دیمەن کە نزیکەی ٣٠ ساڵ لە مێردین، قۆنیا و ئیستەنبوڵ خەباتی سیاسەتی دیموکراتیکی ئەنجامداوە، ڕادەستی تورکیا بکات.
وڵاتی ئیسپانیا دەیەوێت وڵاتپارێزی کورد ئەحمەد دیکمەن ڕادەستی تورکیا بکات، وڵاتپارێزی کورد ئەحمەد دیکمەن نزیکەی ٣٠ ساڵ لە مێردین، قۆنیا و ئیستەنبوڵ خەباتی سیاسەتی دیموکراتیکی ئەنجامدا، بەڵام لەبەر ئەوەی سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە ساڵی ٢٠١٣ لە بەلجیکا بووە پەنابەر.
کاتێک دیکمەن و بنەماڵەکەی لە شاری ڤالەنسیای ئیسپانیا لە ماڵەکەیان دەرچوون، لە لایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە دەستبەسەر کرا، پۆلیس دەربارەی دەستبەسەرکردنەکەی هیچ زانیارییەکی نەخستە ڕوو.
پۆلیس ناونیشانێکیان دا بە بنەماڵەکەی دیکمەن، بەڵام دیکمەن لەوێ نەبوو.
بنەماڵەی دیکمەن سەردانی ٣ شوێنیان کرد، لە وەڵامدا پێیان وترا "هیچ کەسێک بەو ناوەوە لەوێ نییە".
دواتر بە بنەماڵەکەیان وت کە دیکمەن ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی دیکمەنەوە نییە، بنەماڵەکەشی بانگەوازیان کرد بۆ نیشاندانی هەڵوێست.