ئاگرێکی بەفروان لە دارستانەکانی شەمەرەخ کەوتووەتەوە
ئەمڕۆ ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکانی دەوروبەری ناوچەی شەمەرەخ-ی باکووری کوردستان کەوتەوە و تا دێت بەرفراوانتر دەبێت.
ئەمڕۆ ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکانی دەوروبەری ناوچەی شەمەرەخ-ی باکووری کوردستان کەوتەوە و تا دێت بەرفراوانتر دەبێت.
لە ناوچەی شەمرەخی شاری مێردین، ئاگر لە دارستانەکانی نێوان دەشتاییەکانی شەبێ و مەلەکبیکە کەوتەوە.
گوندنشینان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان، لە گەڵییدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتن. ئاگرەکە بەخێرایی ڕووەو دەشتاییەکانی دەشانێ لە بەرفراوان بووندایە. لە ئێستادا گوندنشیان و تیمەکان بەیەکەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.