نه‌مسا
ڤیه‌نا: له شاری ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه، گردبوونه‌وه‌ی كوردستانیان له ڕۆژی چواره‌میندا به‌رده‌وام بوو. كوردستانیان له دژی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا داوای هه‌ڵوێستیان له حكوومه‌تی نه‌مسا كرد.
گراز: له تودتیرۆله‌رپلاتزی شاری گرازی نه‌مساش، كوردستانیان به به‌شداری دۆسته‌كانیان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد. خۆپیشانده‌ران داوایان له ڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانی له گه‌لی كورد بكه‌ن. له چالاكییه‌كه‌دا دروشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «بژی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» گوترانه‌وه. بۆ گردبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش داوای به‌شداری له هاوڵاتییان كرا.
تیرۆل: له شاری تیرۆل، ئاگاداری بڵاوكرانه‌وه بۆ به‌شداری هاوڵاتیان له چالاكیی دانانی چادر له ڕۆژی هه‌ینیدا، كاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ له كۆڵانی Maria Therasa
ئه‌ڵمانیا
به‌رلین: له ئه‌ڵمانیای پایته‌ختی به‌رلین، بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی توركیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی تیگه‌ل گه‌نجانی كورد چالاكییه‌كیان ساز كرد. چالاكان سه‌رنجی ڕێبوارانی فڕۆكه‌خانه‌یان ڕ‌اكێشا و داوایان لێ كردن پشتگیری عه‌فرین بكه‌ن
شتووتگارت: به به‌شداری ٦٠٠ كه‌س ڕێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو. له چالاكییه‌كه‌دا بڵاوكراوه دابه‌ش كران و لێدوان دران. چالاكان ڕایانگه‌یاند بۆ پشتیوانی عه‌فرین هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بن.
هامبۆرگ: كوردستانیان له به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «تێرۆریست توركیا»، «ئه‌ڵمانیا هاریكاری ده‌كات، توركیا لێ ده‌دات»، «ئه‌ڵمه‌نیا، هیچی دیكه چه‌ك به توركیا مه‌فرۆشه!» گوترانه‌وه.
بۆن: به به‌شداری ٦٠٠ كه‌س له به‌رده‌م بینای پۆسته‌خانه‌ی گه‌وره خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو. كوردستانیان دروشمه‌كانی «هه‌موومان عه‌فرینین»، «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «تێرۆریست توركیا» گوترانه‌وه.
ئۆفنباخ: به گردبوونه‌وه‌یه‌ك هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه كران. له چالاكییه‌كه‌دا داوا له هاوڵاتیان كرا له چالاكییه‌كه‌ی سبه‌ینێی به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له فڕانكفۆرت ئاماده بن.
لێفه‌ركوسن: كوردستانیان له دانی ئێواره‌دا له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی لێفه‌ركوسن كۆبوونه‌وه. دواتر به به‌شداری ٥٠٠ كه‌س به‌ره‌و ناوه‌ندی شار ڕێپێوانیان كرد.
مۆنشنگلادباخ: به به‌شداری ٣٠٠ كه‌س له كوردستانیان و دۆستانیان، چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
گومه‌رسباخ: له لیندنپلاتزی شاره‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو. له چالاكییه‌كه‌دا باس له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا.
گره‌فنبرۆیخ: هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له دژی عه‌فرین به چالاكییه‌ك ئیدانه كران. نوێنه‌رانی په‌یه‌ده و پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا له چالاكییه‌كه‌دا قسه‌یان كرد.
لایپتزیگ: به دروشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه كران.
كۆلن: له به‌رده‌م كڵێسای دۆم به به‌شداری سه‌دان كه‌س چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانی له عه‌فرین ساز كرا.
ئاخن: هه‌زاران كوردستانی له شاری ئاخن له به‌رده‌م «ماڵی كوردان» گردبوونه‌وه و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینیان كرد. كوردستانیان هه‌تا ناوه‌ندی شاره‌كه ڕێپێوانیان كرد و بڵاوكراوه‌یان دابه‌ش كرد.
دارمشتاد: چالاكییه‌كان كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیان پێ كردبوو، دوێنێش به‌رده‌وام بوون. نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد. چالاكییه‌كه بڕیاره له ڕۆژانی داهاتووش له لیوسن پلاتز، له كاتژمێر ١٦:٠٠-١٩:٠٠ به‌رده‌وام بن.
فرایبوورگ: چالاكی ئێشكگرتن بۆ پشتیوانی عه‌فرین ده‌ستی پێكرد. كات و شوێنی چالاكییه‌كان:
Menschenkette
25.01.2918
سه‌عات 16.00
شوێن: Rathausplatz Freiburg
گردبوونه‌وه
26.01.2018
كاتژمێر 16.00
شوێن: Rathausplatz Freiburg
ڤووپه‌رتال: سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م «ئاركادان سیتی» كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان دروشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغان»، «عه‌فرین ته‌نها نییه»، «بژی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه» ده‌گوته‌وه. كوردستانیان داوایان له ئه‌ڵمانیا كرد هاریكاری توركیا نه‌كات.
هانۆڤه‌ر: زیاتر له هه‌زار كه‌س له كوردستانیان و دۆستانیان، دوێنێ چالاكییه‌كیان بۆ پشتیوانی عه‌فرین ساز كرد.
ئوولم: به به‌شداری سه‌دان كه‌س هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه كران. پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هێرشی كرده سه‌ر چالاكییه‌كه و ٣ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. چالاكان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر چالاكییه‌كه.
مانهاییم: كوردستانیان و دۆستانیان، له دژی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا چالاكیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا بڵاوكراوه دابه‌ش كران.
سویسرا
باسه‌ل: له شاری باسه‌ل بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین، سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م ستاسیۆن كۆبوونه‌وه. كوردستانیان ڕایانگه‌یاند بێ ناوبڕ به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
به‌ریتانیا
نۆتینگهام: هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین ئیدانه كران. له چالاكییه‌كه‌دا فرۆشتنی چه‌ك به توركیا و دیداری «تێرێسا مای» له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر ئیدانه كرا. داوایان له توركیا كرد هێزه‌كانی له سنووری عه‌فرین بكشێنێته‌وه.
كه‌نه‌دا
كه‌نه‌دا: نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان ئیدانه كرد.
فه‌ڕه‌نسا
بۆرده‌ئاوخ: كوردستانیان و دۆستانیان له شاره‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام. چالاكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین دۆسیه‌یان پێشكه‌ش كردن.
مارسیلیا: كوردستانیان بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ڕای گشتی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا و كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتیانی سیڤیل چادریان هه‌ڵدا. ڕۆژانه سه‌دان كوردستانی سه‌ردانی چادره‌كان ده‌كه‌ن.
یۆنان
ئه‌سینا: هه‌زاران كه‌س له مه‌یدانی سینتاگما ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد و هه‌تا به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی توركیا به‌رده‌وام بوون.
ش. م