ئێران: ڕێگه به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ین نه‌وت بفرۆشێت
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان لێ بكات، ڕێگه ده‌ده‌ن كه‌رتی تایبه‌ت نه‌وت بفرۆشێت.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییان لێ بكات، ڕێگه ده‌ده‌ن كه‌رتی تایبه‌ت نه‌وت بفرۆشێت.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئێران قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، نه‌وتی خاوی ئێران پێشكه‌شی بۆرسه ده‌كه‌ن و له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌یفرۆشن.
جیهانگیری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. گوتیشی: «هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌شه نه‌وتی ئێران له سه‌وداكاریدا وه‌ربگرێت، خیانه‌تكاره و ڕۆژێك دێت باجه‌كه‌ی بدات.
s.m