به‌هۆی داخستنی فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی گرژی كه‌وته‌وه نێوان حكوومه‌تی به‌رلین و ئه‌نقه‌ره
ڕژێمی ئاكه‌په فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له شاری ئیزمیری توركیا له‌ناكاو داخست. به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیاش داوایان له ئاكه‌په كرد هۆكاری ئه‌م بڕیاره ئاشكرا بكات.
ڕژێمی ئاكه‌په فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له شاری ئیزمیری توركیا له‌ناكاو داخست. به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیاش داوایان له ئاكه‌په كرد هۆكاری ئه‌م بڕیاره ئاشكرا بكات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ره داوای له حكوومه‌تی توركیا كرد هۆكاری داخستنی فێرگه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ئیزمیر ئاشكرا بكات. له لێدوانێكی نووسراوی باڵیۆزخانه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له ٢٨ی حوزه‌یران فێرگه‌یه‌كی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی په‌روه‌رده‌ی توركیا داخراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تی توركیا كراوه هۆكاری داخستنی فێرگه‌كه به‌زووترین كات ئاشكرا بكات. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه سازیی وه‌ها بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری كولتوور و په‌روه‌رده‌ی هه‌ردوو وه‌ڵات زۆر گرینگن.
به‌هۆی كه‌مپینی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ و هه‌وڵدانی كوده‌تای ٢٠١٦ له توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رلین و ئه‌نقه‌ره ئاڵۆزییان تێكه‌وت. حكوومه‌تی هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام داخستنی فێرگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له توركیا ئاڵۆزییه‌كی نوێی هێنایه ئاراوه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێشتر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای به نازی شوبهاندبوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌ی نه‌دابوو كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی توركیا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m