تونس، زیاتر له‌ ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون

خۆپیشاندانه‌کانى هاوڵاتیانى تونس دژى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستاش زیاتر له‌ ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون.


تاوه‌کو دوێَنێش خۆپیشاندانه‌کانى هاوڵاتیانى تونس دژى زیادکردنى باج و به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخه‌کان و سیاسه‌تى "برسیکردن" به‌رده‌وام بوو.


هه‌فته‌ى ڕابردوو خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ له‌ به‌شێک له‌ شار و شارۆچکه‌کانى تونس ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ گۆڕا بۆ توندوتیژى.


به‌پێى میدیا جیهانییه‌کان، تا دوێنێ ژماره‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کان ٥٠٠ که‌سى تێپه‌ڕاندووه‌.


حکومه‌ت به‌ توندى هه‌وڵى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کان ده‌دات و هێزێکى زۆرى پۆلیس له‌ شار و شارۆچکه‌کان بڵاوه‌یان پێکراوه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ یوسف شاهد سه‌رۆک وه‌زیرانى تونس ناڕه‌زایى خۆپیشانده‌رانى به‌وه‌ ناوبرد که‌ ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت توڕه‌ بکه‌ن.


تونس یه‌که‌م وڵات بوو که‌ سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ "به‌هارى عه‌ره‌بى" ده‌ستپێکرد و هاوڵاتیان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى توانیان زه‌ین العابدین سه‌رۆکى تونس ناچار بکه‌ن واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت، زه‌ین العابدین ماوه‌ ٢٤ ساڵ بوو سه‌رۆکى تونس بوو