جان ئیگڵاند: هێرشهكانی توركیا دهبنه هۆی ئاوارهبوونی خهڵك
ڕاوێژکارێكی ستیڤان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بۆ ئهوه كرد؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، گوشار له خەڵکی سیڤیل دهكات کۆچ بکەن.
ڕاوێژکارێكی ستیڤان دیمستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بۆ ئهوه كرد؛ هێرش بۆ سەر عەفرین، گوشار له خەڵکی سیڤیل دهكات کۆچ بکەن.
جان ئیگلاند، راوێژکاری ستیڤان دیمستۆرا بۆ کاروباری سووریا، دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی کۆکردنهوەی هاوکاری نێونەتەوەیی بۆ سووریا، لە شاری ژنێفی سویسرا ڕایگەیاند؛ بەردەوامبوونی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دهبێته هۆی دروست بوونی شەپۆلێکی دیکەی کۆچبەری لەناوچەکەدا.
ئیگلاند، لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ هێرشەکانی سوپای توركیا بۆ داگیرکردنی عەفرین کرد و وتی: ئەو شتانەی ئێستا لە ناوچەکە ڕوودهدهن ڕێگه بۆ ترس وماڵوێرانی خۆش دهكات.
ناوبراو ڕاشیگهیان؛ بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە به دهستی ئەوان گهیشتووه ، ئەو هێرشانەی کە سوپای تورکیا دهیكاته سهر عەفرین، مهترسییهكی گەورەیە بۆ خەڵکی سیڤیل كه وایان لێ دهكات ناچاربن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ئاواره بن.
ش. م