خوێندکارانی زانکۆی زوریخ-ی سویسرا بۆ عەفرین ڕێپێوانیان ئەنجامدا

خوێندکارانی زانکۆی زوریخ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی داگیرکاری سوپای تورکیا لە عەفرین بەروە کونسولخانەی تورکیا بە دروشمی"ئێمە لە هەمبەر داگیرکەریدا بێ دەنگ نامێنین" ڕێپێوانیان کرد.

نارەزایەتییەکان لە هەمبەر داگیرکاری سوپای تورکیا وچەتەکان لە عەفرین هەتاکو دەڕوات پەرە دەستێنێت.

کۆمەڵیک لە خوێندکارانی زانکۆی زوریخ بە دروشمی"عەفرین بپارێزە" چالاکییان بۆعەفرین ئەنجامدا.

بە سەدان خوێندکاری لە دەوری یەک کۆبونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا  ئەنجامدا.

لە شوێنی دەستپێکی ڕیپێوانەکە پانکارتیکی گەروەیان هەڵواسیبو کە لێی نوسرابو" ڕۆژئاوا بپاریزن".

خوێندکاران بە درێزای ئەو ڕۆژە بۆعەفرین چالاکییان  ئەنجامدا.

بەسەدان خوێندکار لە حەوشەی بینای سەرەکی زانکۆی زوریخ بە دروشمگەلی " بژی بەرخۆدانی عەفرین"، " هەمو شوێنیک عەفرینە"،" ئێمە لە هەمبەر داگیرکاری بێدەنگ نابین" کە بە زمانی ئەڵمانی نوسرابو، داگیرکەری تورکیایان لە سەرعەفرین شەمەزار کرد و پاشان  بە ڕاگەێندراویک  ناڕازی بوونی خۆیان لە هەمبەر دەوڵەتی تورکیا نیشان دا.

 لە ڕاگەیندراوەکەدا دەستنیشان کرد کە خوێندکارانی زانکۆی زوریخ هیچکات ئەو داگیرکارییەی سوپای تورکیا قبول ناکەن، و داوایان لەهەمو کۆمەلگەی نێونەتەوەیی کرد کە پشتگیری گەلی کورد بکەن.

 خوێندکارانی زانکۆی زوریخ دەستنیشانیان کرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بو بە هیوای هەمو گەلان.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی سویسرا بە فرؤشتنی چەک لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناویندا شەریکە لە داگیرکردنی عەفرین.

 لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە وەڵاتان دەبێت پێداچونەوە بکەن بە فرۆشتنی چەل بەتورکیە.

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیندراوەکە خویندکاران بەرەو بینای کونسولخانەی حکومەتی تورکیا بەرێکەوتن. و لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا داوایان لەو وەلاتە کرد کە کۆتایی بە داگیرکاری عەفرین بێنیت.

ک-ش