دوایین زانیارییەکان دەربارەی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم
زانرا کە دۆسیەی تایبەت بە ساڵح موسلیم کە دۆینێ لە پراگ-ی پایتەختی چیک لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەرکرابوو، ڕەوانەی دۆزگەری نەکراوە.
زانرا کە دۆسیەی تایبەت بە ساڵح موسلیم کە دۆینێ لە پراگ-ی پایتەختی چیک لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەرکرابوو، ڕەوانەی دۆزگەری نەکراوە.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و لێپرسراوی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم، دۆینێ لە پایتەختی پراگ دەستبەسەر کرا. پۆلیسی چیک، دەربارەی ئەو مژارە زانیاریدا و ڕایگەیاند کە ساڵح موسلیم لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەر کراوە.
تۆماس پەلیکان، پارێزەری ساڵح موسلیم ڕایگەیاند کە ئەو دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و ڕەوشی باشە. پارێزەرەکەی موسلیم، وتیشی: پۆلیس، دۆسیەکەی تایبەت بە ساڵح موسلیم-یان نەگەیاندۆتە دەستی دۆزگەری و بەو هۆیەشەوە بەرواری دادگاییکردنەکەی نازانرێت.
بەپیی یاسای بنەڕەتی وڵاتی چیک، پۆلیس دەبێ هەتا کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو، دۆسیەکە ڕادەستی دۆزگەری بکات. ئەگەر ئەوە پێکبێت، سبەی موسلیم لە دادگا ئامادە دەبێت. ئەگەریش هەتا ئەو وادە دیاریکراوە پۆلیس دۆسیەکە نەنێرێتە دۆزگەری، ئەو کات دادوەر بۆ خۆی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.
پارێزەرەکەی ساڵح موسلیم ڕایگەیاند؛ بەهۆی دۆسیەیەکەوە کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە تورکیا لەدژی موسلیم کراوەتەوە، ناوبراو دەستبەسەر کراوە.
کوردان و دۆستانیان لە زۆرێک لە شار و ڵاتانی ئەورووپاوە بۆ پشتگیری ساڵح موسلیم، خۆیان دەگەیەننە پراگ. هەروەها لە زۆربەی وڵاتانیشەوە بە نامە، فاکس، تلێفۆن و ئیمەیل، ناڕەزایەتی خۆیان دەگەیەننە کونسولخانە و سفارەتخانەی کۆماری چیک.
ئەو کۆمیتەیەی کە بۆ چاودێریکردنی دۆسیەکەی ساڵح موسلیم پێکهاتووە، داوای لە گەلی کورد کرد کە بەردەوام بن لە چالاکییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە.