کوردستانیانی نیشتەجێی ئەورووپا و دۆستانیان، بە مەبەستی ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و پەلاماری داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر عەفرین، لە بوڵواری 'دە مەتز، نانسی و وێستگەی ناوەندی قەتار لە شاری ستڕاسبۆرگی فەڕەنسا کۆبوونەوە.
کوردستانیان و دۆستانیان کە لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەلجیکا، سوێد، نەمسا و زۆر ولاتی دیکەی ئەورووپا دەژین، بەیانی ئەوڕۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوە جەماوەرییە ڕوویان لە شاری ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا کرد. بە هەزاران کەس بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، ئەپەگە، یەپەژە و تەژەکە ئەورووپا، شەقامەکانی ستراسبۆرگ-یان ڕازاندەوە بە وتنەوەی درووشمەکانی دڵسۆزی بۆ ئۆجالان، ڕوو دەکەنە ئەو هەرێمەی کە بڕیارە ڕێپێوانەکەی لێ بەڕێوە بچێت.
سەرەڕای بارینی بارانێکی بە خوڕ، کوردستانیان بە یەکدەنگی مارشی شۆڕشگێڕی و درووشمی ''هەر شوێن عەفرین و هەر شوێن بەرخۆدان"یان وتەوە و سڵاویان ئاراستەی خۆڕاگری عەفرین کرد و پشتیوانی خۆیان لە گەلی قارەمانی عەفرین پێشاندا. هەروەها گرسە بە توندی ئیدانەی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان-یان کرد و تووڕەیی خۆیان لە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەربڕی.
پۆلیسی فەڕەنسا-ش، لەو هەرێمەی کە ڕێپێوانەکەی تێدا بەڕێوە دەچێ، ئامادەکاری ئەمنییان کردووە و لەسەر ئەو شەقامانەی کە چالاکییەکەی تێدا دەکرێ، زرێپۆش-یان ڕاگرتووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە دەیان هەزار کەس دەس بە ڕێپێوان بکەن و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و پیلانگێڕان شەرمەزار بکەن.