سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا: ئەوە شەڕ نییە و تاقیکردنەوەی مرۆڤایەتییە

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا فرانک والتەر شتانمایەر لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەپێچەوانەى لێدوانەکەى ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، "ئەوە (کۆرۆنا) شەڕ نییە و تاقیکردنەوەى مرۆڤایەتییە."

شتانمایەر سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا زۆر کەم لە تێڤییەکاندا قسە دەکات، بەڵام لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی، نەخێر پەتای کۆڤید ١٩ شەڕێک نییە، کە نەتەوەیەک بەرەنگاری نەتەوەیەکى تر بکات، سەربازێک بەرەنگاریی سەربازانی تر بکات، بەڵکو ئەوە تاقیکردنەوەیەکە بۆ مرۆڤایەتی بوونمان". لەشکەرێکی دیکە هەڵناستێت ئەوە پشکنینێکی مرۆڤ بوونی ئێمەیە.

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا راشیگەیاند: ئەو قەیرانە "باشترین لایەن و خراپترین لایەنی" ئێمەی مرۆڤەکانی خستوەتەڕوو. ئەوەشی وت "ئێمە بۆ هەندێکی دەسەلمێنین، کە باشترەکان لە ناو ئێمەدا زیاترن".

شتانمایەر داواى لە خەڵکی ئەڵمانیا کرد "ئەرک نەبێت ئەوەش لە ئەوروپا بسەلمێنن" و وتیشی، ئەگەر دراوسێکانمان بە بەهێزییەوە لەو قەیرانە رزگاریان نەبێت، ئەڵمانیاش ناتوانێت لێی رزگار ببێت.

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا وتی: "ئێمەی ئەڵمان تەنها بانگهێشت نەکراوین بۆ ئەوەی پشتیوانی لە ئەوروپا بکەین، بەڵکو ئێمە ناچار نیین ئەو کارە لە پێناو خۆماندا بکەین".

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئیمانوئیل ماکرۆن مانگی ئادار  وتبووی، ئیمە لە دژی پەتای کۆڤید ١٩ لە شەڕداین و داوای  کردبوو هەموو کەس لە ماڵەکانی خۆیاندا بمیننەوە.

ژ.ت