عەبادی: لە دژی پەکەکە لەگەڵ تورکیادا ڕێکنەکەوتووین
سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا، لێدوانێکی دا و وتی "هیچ هەماهەنگی و هاوکارییەکی ئێمە پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیادا نییە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیراندا، لێدوانێکی دا و وتی "هیچ هەماهەنگی و هاوکارییەکی ئێمە پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیادا نییە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی پاش ئەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا کۆبوویەوە لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان ڕایگەیاند "هیچ هەماهەنگی و هاوکارییەکی ئێمە پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سنوور لەگەڵ تورکیادا نییە".
عەبادی بە بیریشی هێنایەوە، کە دەبێت تورکیا ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت و وتی "ئێمە گرێدراوی دەستووری بنەڕەتیی عێراقین. بە تایبەتى بە پەکەکەشەوە، ڕێگە نادەین لەناو خاکی عێراقدا چالاکی سەربازیی ئەنجام بدرێت، چونکە پەکەکە هێزێکی عێراقی نییە. لەهەمان کاتدا ئێمە دەمانەوێت تورکیا ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت".
ر.م