گه‌نجان كه ڕووی خۆیان داپۆشیبوو، چوونه كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا كه ٥ نوێنه‌ری حكوومه‌ت ئاماده بوون و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانیان ده‌دایه‌وه.
گه‌نجان پۆسته‌ر و ئاڵاكانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌یان هه‌ڵدا و پشتگیری ئه‌ڵمانیا بۆ توركیا و فرۆشتنی چه‌ك به توركیایان ئیدانه كرد. له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كان نووسرابوو «شه‌ڕ لێره ده‌ست پێده‌كات، ئێمه عه‌فرین ده‌پارێزین»، «فرۆشتنی چه‌ك ڕاگرن»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین».
گه‌نجان چه‌ندین دروشمیان به ده‌نگی به‌رز ده‌گوته‌وه و داوایان ده‌كرد تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كوردستان نه‌مێنن و ڕایانگه‌یاند، چه‌ك و پاره‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌موو لایه‌كی جیهان مرۆڤه‌كان ده‌كوژێت.
گه‌نجان بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و مێدیاكارانه‌دا دابه‌ش كرد كه ئاماده‌ی كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه بوون، دواتر كۆتاییان به چالاكییه‌كه هێنا.
له ڕۆژانی ڕابردوو ئاشكرا بووبوو كه تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن سوپای توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێت. دواتر هه‌ریه‌كه له پارتیی چه‌پ و پارتیی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا داوایان له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت.
دوای به‌رفره‌وانبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیش، سیگمار گابریل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، تا حكوومه‌تێكی نوێ له ئه‌ڵمانیا پێكده‌هێنرێت، ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا بۆ فرۆشتنی چه‌ك جێبه‌جێ ناكه‌ن.
ش. م