په‌رله‌مانی ئه‌رمه‌نستان ئه‌م سێشه‌ممه‌یه كۆبوویه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیرێكی نوێ بۆ ئه‌و وه‌ڵاته. تاكه‌كاندید بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامه‌وانی پێشوو نیكۆل پاشینیان بوو.
پاشینیان له ده‌نگدانی ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ-دا خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام هه‌ڵنه‌بژێردرابوو. پێویست بوو له‌نێو ١٠٥ ده‌نگدا، ده‌نگی ٥٣ په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێنابا. به‌ڵام ٥٨ ده‌نگی پارتی كۆماریی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بوو به به‌ربه‌ست.
پاشینیان داوای له گه‌لی ئه‌رمه‌ن كرد كه بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و هه‌موو ڕێگه‌كان دابخه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌لی ئه‌رمه‌نستان ڕژانه مه‌یدانه‌كان و ژیانی ڕۆژانه‌یان وه‌ستاند. له دوای ٣ هه‌فته چالاكی، جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مان سازكرا و پاشینیان به ده‌نگی ٥٩ په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیر هه‌ڵبژێردرا.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد كه ده‌یان هه‌زار كه‌س بڕژێنه مه‌یدانه‌كان. به‌ڵام گه‌ل به جۆشه‌وه هاته مه‌یدان و یه‌كێك له داواكارییه‌كانیشی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری بوو.
خۆپیشاندانه‌كان ساركیسیان-یان ناچار كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌رمه‌نستان له ١٣ی نیساندا له دژی سه‌رۆكوه‌زیری پێشوو سه‌رژ ساركیسیان ده‌ستیان پێكردبوو. ساركیسیان تۆمه‌تبار ده‌كرا به هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژاری. سه‌ره‌نجام ناوبراو ناچار كرا له ٢٣ی نیساندا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنی گشتی ساز بكرێت
هه‌رچه‌نده پاشینیان بوو به سه‌رۆكوه‌زیری نوێی ئه‌رمه‌نستان، به‌ڵام ناتوانێت هه‌نگاوی ئه‌وتۆ بنێت. چونكه له په‌رله‌ماندا پارتی كۆماری به‌هێزتره. سه‌خته په‌رله‌مان داواكارییه‌كانی گه‌ل و چالاكان جێبه‌جێ بكات. له‌به‌رئه‌وه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنێكی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت. سه‌رۆكوه‌زیری نوێ ده‌یه‌وێت له قانوونی هه‌ڵبژاردندا ڕیفۆرم بكرێت.
پاشینیان ده‌زانێت كه شه‌قام له‌گه‌ڵ ئه‌وه، له‌به‌رئه‌وه له بواری به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ڵاته‌وه باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌یه. چانسێكی دیكه‌شی هه‌یه كه گه‌ل متمانه‌ی به پارتی كۆماری نه‌ماوه.
s.m