لە ئەسینا-ی یونان یادی شەهیدانی دەرسیم کرایەوە

لە شاری ئەسینا-ی یونان بە بەشداری کوردستانیان لە مەراسیمێکدا یادی شەهیدانی دەرسیم کرایەوە.

لە شاری ئەسینای-ی یونانبە بە دەسپێشخەری بنەماڵەی شەهیدان-ی پەکەکە لە کۆمەڵەی کوردی ئەسینا یادی شەهیدانی دەرسیم کرایەوە کە لە ٤ی نیسان/١٤ی ڕەشەمەی ٢٠١٨ لە ناوچەی دەرسیم لە شەڕ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا گەییشتنە کاروانی شەهیدان. مەراسسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستیپێکرد، و دواتر لەلایەن لەزگین سەرحەد وتارێک پێشکەش بە ئامادە بووان کرا، سەرحەد  لەزگین باسی لە مێژوویی شەهیدانی پەکەکە کرد و  وتی کە کاروانی شەهیدانی پەکەکە بەردەوامە و بەڵێنی ئەوەی دا کە ئێمە وەک گەلی کورد خاوەنداریەتی لە شەهیدان بکەین، دواتر سینەفیزیۆنێک لەسەر کەسایەتی و ژیانی شەهیدانی دەرسیم پێشکەش کرا.

دوتر شیار سەرحەد لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید عەبدووڵا کورکەماز( سیپان فەلات)  قسەی کرد.

مەراسیمەکە بە دروشمی شەهید نامڕێت کۆتتایی پێهات.

ک-ش