لە ئەوروپا؛ خۆپیشاندانەکان بۆ عەفرین بەردەوامە

خۆپیشاندانەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر،بۆسەرعەفرین بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە وەڵاتەکانی ئیتالیا. ئەڵمانیا، بلژیکا و فەرانسا بە هەزاران هاوڵاتی کورد و دۆستەکانیان بۆ پشتیوانی کردنی بەرخۆدانی گەلی عەفرین،وشەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ،ڕژانە سەر شەقامەکان.

لە شاری رۆمای ئیتالیا بەدەسپێشخەری کۆمیتەی پارێزەرانی ئیتالیا رێپێوانێک ساز کرا.

ئەمڕۆ لە زۆربەی شارە ئەوروپاییەکان رێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چو و خۆپیشاندەران وێڕای پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین ،داوایان لە وەڵاتانی ئەوروپایی کرد کە لە هەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بێدەنگی بشکێنن.