نەتەوەیەکگرتوەکان: لە عەفرین مەدەنیەکان دەکرێنە ئامانج
لەم ساتانەدا، لە نیویۆرک ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە سەر ئاگربڕی سوریا لە کۆبوونەوە دایە و بۆ جاری یەکەم دان بە بەئامانجگرتنی مەدنیەکان لە عەفرین دەنرێت.
لەم ساتانەدا، لە نیویۆرک ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە سەر ئاگربڕی سوریا لە کۆبوونەوە دایە و بۆ جاری یەکەم دان بە بەئامانجگرتنی مەدنیەکان لە عەفرین دەنرێت.
لەم ساتانەدا، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە سەر ئاگربڕی سوریا و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە کارەساتبارنی شەڕ لە کۆبوونەوە دایە. "مارک لوکۆک"، هاریکاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ جاری یەکەم دانی بەوەدا نا، "کە هاوڵاتیانی مەدەنی عەفرین لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە؟دەکرێنە ئامانج و بەو هۆیەشە ژمارەیەکیان ژیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و کۆچبەربوون".
"مارک لوکۆک"، ئاشکرای کرد بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و پابەندنەبوونی بە ئاگربڕەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت هاوکاری بگەیێنەتە لێقەوماوانی عەفرین".
ناوبراو ئاشکراشی کرد:" لە حەسەکە ڕژێمی سوریا ئاستەنگی بۆگەیاندنی هاوکاریە مرۆیەکان دەکات و لە ڕەقاش هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیە چێنراوەکانی داعش بەهێوری بەردەوامە و ئەوەش وای کردوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان نەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".
هـ.هـ