جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رۆژی ١٢ی نیسان بۆ یەكەمین جار، ئەرتەشی روسیای بەكۆمەڵكۆژی لەئۆکراینا تاوانبار كرد.
سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانەكانیدا لەهەرێمی"ئایووا" بە ئاماژەدان بە هەوڵەكانی دەوڵەتەكەی بۆ كەمكردنەوەی كێشەی هەڵاوسان لە ئەمریكادا و رایگەیاند: "مووچەی خانەوادەكانتان و توانایی ئێوە بۆ پەیداكردنی سووتەمەنی بۆ سەیارەكانتان، نابێت پەیوەست بێت بەراگەیاندنی شەڕ لەلایەن دیكتاتۆرێكەوە، كە لەو سەری دنیاوە كۆمەڵكۆژی ئەنجام دەدات".
بایدن بەرزبوونەوەی ١٨%ی بەهای سووتەمەنیی لە مانگەكانی ئادار و نیساندا لە ئەمریكا پەیوەست بەئۆپەراسیۆنی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا لێکدایەوە.
سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن راشیگەیاندووە؛ بەرزبوونەوەی ٧٠%ی بەهای سووتەمەنی لەمانگی نیساندا بەهۆی بڵندكردنی نرخی سووتەمەنیە لەلایەن پووتینەوە.
وەزارەتی كار لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆژی سێ شەممە لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندووە، رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا لەچاو ساڵی رابردوو ٧.١ بەرزبووەتەوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لەئەمریكادا لەساڵی ١٩٨١ەوە تا ئێستاكە.
هەرچی وەزارەتەكەی رایگەیاندووە؛ پێوانەی نرخی سووتەمەنی لەمانگی نیساندا لەچاو مانگی ئاداردا ١٨.٣ بەرزتر بووەتەوە.
بایدن هەروەها راشیگەیاندووە؛ "هێرشی پووتین بۆ سەر ئۆکراینا نرخی سووتەمەنی و كاڵا و ماددە خۆراكیەكانی لەسەر ئاستی دنیا بەرز كردۆتەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە، كۆماریخوازەكانی بەرهەڵستكاری سەرۆك کۆماری ئەمریكا، سیاسەتی ئابوری بایدن بە هۆكاری سەرەکیی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ لەو وڵاتدا دەزانن.
ژ.ت