فرانسیسکی: گەر کورد شکست بهێنێت، دەبێتە شکستی هەموومان

نوسەری فەرەنسی پاتریس فرانسیسکی ئاماژەی بەوەدا هێرەشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆسەر ئازادی و وتی: "خواستی لە ناوبردنی ڕۆژئاوا لە ئارادایە، گەر کورد شکست بهێنێت، دەبێتە شکستی هەموومان."

توێژەر و نوسەری فەرەنسی پاتریس فرانسیسکی جەختی لەوەکردەوە دیموکراسێتی ڕۆژئاوا زۆر لاوازە و ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. فرانسیسکی وتی، "تا ئەو کاتەی تورکیا ئەندامی ناتۆ بێت، ئەوا هاوپەیمانی ئەوروپایە. بەڕاستی پێویستە تورکیا لە ناتۆ دووربخرێتەوە. هیچ کارێکی تورکیا لە ئەندام بوونی ناتۆدا نیە، چونکە هەموو کار و ئامانجێکی تورکیا لە دژی دیموکراسی و ڕۆژئاوا و هەموو کەسێکە. بۆیە لە کاتێکدا تورکیا ئەندامی ناتۆ بێت، ئەوا زۆر زەحمەتە هاوکاری کوردان بکرێت."

توێژەر و نوسەری فەرەنسی پاتریس فرانسیسکی کە نوسەری کتێبی 'مردن لەپێناو کۆبانێ'یە، دەربارەی پێشهات و ڕووداوەکانی سووریا ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد.

هەتەشە بەرنامەکانی ئەردۆغان جێبەجێ دەکات

فرانسیسکی بە بیرهێنانەوەی دۆخی ڕووخاندنی ڕژێمی شای ئێران لە ١٩٧٩ ئاماژەی بەوەدا ڕەنگە هەمان دۆخ لە سووریادا دووبارە بێتەوە، دەستنیشانیکرد ڕاستە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد ئەرێنییە، بەڵام ئەوانەی ئەو ڕژێمەیان ڕووخاند و بوون بە جێگرەوەی زۆر ترسناکن، بەتایبەت بۆ کورد و کەمینەکانی دیکەی سووریا.

فرانسیسکی دەستنیشانیکرد کە هەتەشە و تەواوی گرووپە توندڕەوە ئیسالامییەکانی دیکەش لە لایەن تورکیاوە لە ڕووی پەروەردە، و مادییەوە هاوکاری دەکرێن، هەروەها لە لایەن وڵاتی قەتەرەوە پشتگیری مادییان دەکرێت و وتی: "لە ئێستادا هەتەشە ئەو بەرنامەیە جێبەجێ دەکات کە لە لایەن ئەردۆغانەوە بۆیان دیاری کراوە. جۆلانی، هەتەشە و ئەردۆغان لە هەوڵی ئەوەدان ئەوروپا قایل بکەن بەوەی لە هاوکاریکردنێکی بە شکۆدان. دەبێت ئاگاداربین و بەم شتەیان فریوونەخۆین. هەتەشە گروپێکی ڕادیکاڵی ئیسلامییە و جێگەی مەترسییە بۆ هەموو نەتەوەکان. گەر فریو بخۆین و لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەنگ بدەین بە هەتەشە و لە لیستی تیرۆردا دەربهێندرێن، ئەوا باجێکی قورسی ئەو کارە دەدەین. کاتێک هاوسەنگییان بە دەستهێنا، ئەو کاتە ڕۆژەڤی ڕاستەقینەی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بە دامەزراندنی شەریعەت دەستوەردانی هەموو شتێک دەکەن. ئەمەش بۆ هەموو کەمینەکان و بە تایبەت بۆ کورد خراپ دەشكێتەوە."

نەرمی و نوێگەری لە جیهادییدا بوونی نییە

فرانسیسکی ئاماژەی بەوەدا مەترسییەکی زۆر لەسەر ئایندەی سووریا و جیهان هەیە و وتی: "چونکە هیچ نەرمی و نوێگەرییەک لە ڕێکخراوە ئیسلامییەکاندا بوونی نییە. ئیسلامیستی ڕادیکاڵن و بۆیە دووژمنی ڕۆژئاوا، دیموکراسی، کوردان و کەمینەکانن. نابێت بەهیچ شێوەیەک بە باش نیشان بدرێن. ئەوان ئەلقاعیدەن نەک شتێکی دیکە."

ئەنجامدانی پاکتاوی نەژادی

فرانسیسکی دیاریکرد لە ئێستادا لە لایکەوە هەوڵی جۆلانی و هەتەشە هەیە کە باشووری سووریا داگیر بکات و تێکەڵ بە ئێمپراتۆرێتی عوسمانی بکات و لە لایەکی دیکەوە لە دژی کوردانی باکوور و  ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی لە نابردن بەڕێوەدەبرێت و وتی: "دەوڵەتی تورک ئەرکی دا بە سوپای نەتەوەیی سووریا و لە ئێستادا هێرشی سەر کوردان دەکات، منبجی داگیرکرد و گەمارۆی کۆبانێی داوە.

ئەمانە سوپای پارە و بەکرێ گیراون. کەم و زۆر ئیسلامی گەران. لە لایەن ئەنقەرەوە پەروەردە و بە خێو کراون. لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەم گرووپە لە عەفرین پاکتاوی ئەتنیکییان ئەنجامدا. هەروەها بۆ پاکتاوکردنی ئەرمەنییەکان نێردراونە قەرەقۆزاق. لەمڕۆشدا ئەوەندەی لە دەستییان بێت دەیانەوێت کوردان لە باکووری سووریا لەناوبەرن. هەموو ئەمانە بەشێکە لە خواست و ئاواتی ئەردۆغان. دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم نیازانە تێبگات و بۆئەوەی کۆبانێ و ڕەقە لە لایەن ئەم گرووپەوە داگیرنەکرێت، بەردەوامی بدات بە پشتگیرییەکانی بە کوردان."

'کۆبانێ سیمبوڵە گەر بکەوێت، دەبێتە کەووتنی هەموومان'

فرانسیسکی لە بەردەوامییدا ئاژەیی بە سەرکەوتنی بەرخۆدانی مێژووی کۆبانێ کرد لە دژی داعش و بە سیمبوڵێکی گرنگی نرخاند و وتی: "گەر دۆستە کوردەکانمان بە تەنها کەین و جێیان بهێڵین بۆ چەتەکانی تورکیا  و کۆبانێیان دەستکەوێت ئەوکاتە ئەمە بە مانای کۆتای جهیان دێت. بە دەربڕینێکی دیکە لە بەرانبەر تیرۆر و تۆتالیترزمی تورک ئەمە دەبێتە کۆتایی ئازادی ڕۆژئاوا. پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا، فەرەنسا... بۆئەوەی تورک شاری سیمبوڵی کۆبانێ داگیرنەکەن دەبێت هەنگاوبگرنەبەر.

بە داخەوە دیموکراسێتی ڕۆژئاوا زۆر لاوازە و ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. تا ئەو کاتەی تورکیا ئەندامی ناتۆ بێت، ئەوا هاوپەیمانی ئەوروپایە. بەڕاستی پێویستە تورکیا لە ناتۆ دووربخرێتەوە. هیچ کارێکی تورکیا لە ئەندام بوونی ناتۆدا نیە، چونکە هەموو کار و ئامانجێکی تورکیا لە دژی دیموکراسی و ڕۆژئاوا و هەموو کەسێکە. بۆیە لە کاتێکدا تورکیا ئەندامی ناتۆ بێت، ئەوا زۆر زەحمەتە هاوکاری کوردان بکرێت. هەموو شتێک ئاڵۆز بووە."

مۆدێلی ڕۆژئاوا مۆدێلی دیموکراسییە

لە بەردەوامییدا فرانسیسکی ئاماژەی بە مۆدێلی ڕۆژئاوا کرد لە پەرەدان بە دیموکراسی، ئازادی ژنان...هتد، وە جەختی لەوەکردەوە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شێوەی تورکیا، ئوردن، عێراق و سووریا ئەم ئازادی خوازییەی مۆدێلی ڕۆژئاوا وەک مەترسییەک لەسەر دەسەڵاتخوازی خۆیان دەبینن، بۆیە بە هەموو شێوەیەک لە دژی وەستاونەتەوە.

ناچارین پشتگیری کوردان بکەین

لە کۆتاییدا فرانسیسکی وەبیری هێنایەوە کە گرتنی کەمپی ڕۆژ و هۆڵ لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ هەمووان و ئەمەی وت، "زیاتر لە ٥٠ هەزار جیهادی و خێزانەکانیان لەم کەمپانەدا ڕاگیراون. ئەم کەمپانە لە ڕۆژئاوا وەک بۆمبێک وایە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و دیموکراسییان.

هیوادارم وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ئەم کێشەیە ببینن و ڕێگری بکەن لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەمپانە لە لایەن تورک و هاوپەیمانە ئیسلامیەکانیان. ئەو شتانەی ئێستا ڕوودەدەن زۆر جددین و هەموو شتێک ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە. بەداخەوە بەهۆی پرۆسەی گواستنەوەی نێوان ترەمپ و بایدن نادڵنیایی لە ئەمریکا هەیە. هیوادارم پێش ٢٠ی کانوونی دووەم بڕیاری دروست بدەن و پشتیوانی تەواو لە کورد بکەین.

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەمە بڵێم؛ دونیای ئازاد واتا وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵام لە هەمان کاتدا کورد و وڵاتانی دیکە، دەبێ بزانن ئەوەی لە باکووری سوریا دەگوزەرێت، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئازادیی هەموو جیهان. پێویستە لە ئێستاوە و بە هەموو شێوەیەک هاوکاری و پاڵپشتیمان بۆ کورد هەبێت. ئەگەرنا هەموو جیهان لەبەردەم مەترسی داڕماندایە”.