حوسیەکان بانگەوازی ئاگربەستیان لە سعودیە کرد

حوسیەکانی یەمەن کە ئاگربەستیان راگەیاند، داوایان لە سعودیە کرد کە ئەم هەلە لەدەست نەدەن و ئاگربەست رابگەیەنن.

عەبدولمەلیک ئەلحوسی سەرۆکی حوسیەکانی بۆ کەناڵی مەسیڕەی حوسیەکان قسەی کرد و باسی ئاگربەستی کرد و وتی، " ئەگەر ئەم دەرفەتە لە دەست بدەن، پەشیمان دەبنەوە."

ئەلحوسی باسی هاوپەیمانی عەرەبی کرد کە پشتگیری لە پاشماوەکانی هێزەکانی حکومەتی یەمەن دەکات و وتی، " گەمارۆکان هەڵگرن و کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن و پێویستە کۆتایی بە داگیرکەری بهێنرێت ، لەبەرئەوەی لە گورزەکانی ئێمە رزگاریان نابێت."

حوسیەکان دوای چەندین چالاکی لەدژی سعودیە رۆژی شەممە ٣ رۆژ ئاگربەستیان راگەیاند.

لە هێرشەکاندا هیچ کەسێک نەکوژرابوو، بەڵام لە جەددەی رۆژئاو ناوەندێکی نەوتی گورە سووتابوو.

مەهدی مەسهاد کە بەرپرسێکی گەورەی حوسیەکانە رایگەیاند، ئەگەر ریاز گەماری لەسەر یەمەن هەڵگرێت، ئەوان هێرشی ئاسمانی ئەنجام نادەن و هێزە بیانیەکان بکشێننەوە ئاگربەستەکە هەمیشەیی دەبێت.

هاوپەیمانی عەرەبی تاوەکو ئێستا هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکی لەبارەی ئاگربەستەکە نەداوە.

ف.ق