جیک هاوکارییەکانی ڕادەستی مانگی سوور کرد

جیک ئەو هاوکارییانەی لە ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوا کۆکردبووە ڕادەستی مانگی سووری کوردستانی کرد.

کۆمەڵگەی ئیسلانی کوردستان (جیک) بڕی ئەو ٢٠ هەزار یۆرۆیەیی  کە بۆ کۆچبەرانی ڕۆژئاوای کۆکردبووەوە ڕادەستی مانگی سووری کوردستانی کرد.

هاوکارییەکان کە لە مزگەوتی ئەحمەدی خانی لە هاگنی ئەڵمانیا کۆکرابوونەوە، لە لایەن سەرۆکی گشتی جیک، شەوکەت چاکر و ئەندامی شورای جیک، هاروون سەڤەرەوە ڕادەستی بەرپرسانی مانگی سووری کوردستان کران.

کامپینەکە بەردەوام دەبێت

مەلا شەوکەت چاکر و هاروون سەڤەر ئاشکرایانکرد هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت و بانگەوازی بەشداربوونیان لە گەل کرد.