لە لینز پیرۆزبایی بە جۆش و خرۆشی نەورۆز

لە شاری لینزی نەمسا بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا.

کوردستانیان لە شاری لینزی نەمسا نەورۆزیان پیرۆز کرد.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان لە سەر ناوی لینز دەم-کورد وتە پێشکەش کرا، نەورۆز لە رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرا و باس لە گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد کرا.

نوێنەری پەیەدە لە ئەوروش سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زانیاری خستەڕوو.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندان نوارین، بەنگین ئاگری، کۆما دەم، هیڤرۆن و هونەرمەند رزگار گۆرانیان پێشکەش کرد.

هـ . ب