لە پایتەختی دانیمارک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان خۆپیشاندان کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرا.
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا بە خۆپیشاندانێک لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک شەرمەزار کرا.
لە چالاکیەکەدا کە بە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان دەتسیپێکرد، لەسەر ناوی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) و پەیەدە وتار پێشکەش کرا. لە پەیامەکاندا ئەوە راگەیەندرا کە چەتەکانی ئەردۆغان ڤێرژنێکی نوێی داعشن و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانیان بەرامبەر بەو هێرشانە شەرمەزار کرد.
لە پەیامەکاندا بانگەوازی یەکێتیی و یەکڕیزیی لە گەلی کورد کراوە و داوا کرا کە بە رۆحی کۆبانێوە خاوەنداری لە رۆژئاوا بکەن. ئەوەش بەبیر هێنرایەوە کە تێکۆشان لە رۆژئاوا تەنیا لەپێناو رۆژئاوا نییە، بەڵکوو لە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی گرنگە.
چالاکییەکە بە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.