لە ستۆکۆڵم، کۆڵن و ئاخن سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری ستۆکۆڵمی سوید و شارەکانی کۆڵن و ئاخنی ئەڵمانیا سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری ستۆکۆڵمی سوید و شارەکانی کۆڵن و ئاخنی ئەڵمانیا سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری ستۆکۆڵمی سوید لە گۆڕەپانی سەرگەلس تۆرگ کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمی "بکوژ ئۆردۆگان” دەوڵەتی تورک ڕۆژئاوا بەجێ بهێڵە"یان بەرزکردەوە.
بەرپرسی کاروباری دەرەوە و ئەندامی پەرلەمانی پارتی چەپ، هاکان سڤێنلیگ، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: کورد لە دژی داعش شەڕی کرد، کە بوو بە بەڵای جیهان. دەوڵەتی تورک داعشی وەرگرت و ویستی کورد و دەستکەوتەکانی لەناو ببات. دەوڵەتی سوید بەردەوام بوو لە هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا و کوردەکانی کردە قوربانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ. ئێستا دەیەوێت هەیئەی تەحریر ئەل شام کورد لەناو ببات”.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
کۆڵن
هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزاکرا و لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و بەردەوامی دوورشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" وترایەوە.
لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی تەڤگەری ژنان، شیلان ئەرگین بە زمانی ئەڵمانی قسەیکرد و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکی لەسەر خاکی کوردستان شەرمەزار کرد.
ئاخن
لە درێژەی شەرمەزاکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، کوردان و دۆستەکانیان لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و بەردەوامی دوورشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" وترایەوە.
دواتر لەسەر ناوی پەیەدە و خوێندکارانی ئەنتەرناسیۆنالیست لێدوان درا و بانگەوازی بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.