مەترسی دیپۆرتکردنەوە لەسەر چالاکوانێکی کورد هەیە
چالاکوانی مەدەنی ئیحسان خالیدی کە بەشداربووییەکی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'ییە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لە ئەمریکاوە بۆ ئێران لەسەرە.
چالاکوانی مەدەنی ئیحسان خالیدی کە بەشداربووییەکی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'ییە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لە ئەمریکاوە بۆ ئێران لەسەرە.
چالاکوانی مەدەنی، مافی مرۆڤ و ژینگە پارێزی کورد ئیحسان خالیدی (٣٣) کە خەڵکی گوندی ساتیاری سەر بەشاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. چەندین ساڵ وەک چالاکوانێک لە پارێزگای کرماشان خۆبەخشانە لەو بوارانەدا کاری کرووە.
ئیحسان خالیدی بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران، بەتایبەت لە دوای شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئەیلولی ٢٠٢٤دا بەمەبەستی پاراستنی گیانی ڕوودەکاتە ئەمریکا و دوای مافی پەنابەری دەکات. ناوبراو و چەندین زیندانی دیکە لە زیندانی لویزیانایی ئەمریکا ڕاگیراون و مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەر.
بەپێی ڕێکخراوی پشتیوانی پەنابەران دۆخی ئیحسان خالیدی لە زینداندا خراپە و هاوشێوەی کەسانی تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بنەماڵەکەی داوای پشتیوانیان لە سەرجەم ڕێکخراوە مەدەنی، ژینگەپارێز و مافەکانی مرۆڤ کردووە، بۆ دۆخی کوڕەکەیان.