ئیسرائیل لە ٢٦ـی گوڵانەوە ئابوڵقەی هاوکاری مرۆیی لەسەر غەززە هەڵگرتووە و ڕێگەی دابوو کە سندووقی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە (GHF)، هاوکارییەکان بگەیەنێت بە فەڵەستین. بەڵام لەو کاتەوەی کە سندووقەکە هاوکارییەکانی دابەشدەکرد، چەندین جار دیمەنی ئاژاوە و کۆمەڵکوژی بیندرا.
ڕاڤینا شامداسانی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR) لە جنێڤ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە دا و وتی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی هاوکاریی فریاگوزارییەوە تا ٢٧ـی ئایار، ٦١٣ کەس کوژراون، لەو ژمارەیەش ٥٠٩ کەسیان لە نزیک شوێنی پێشکەشکردنی هاوکارییەکان کوژراون. کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بە هاوبەشی پێشکەش کراون."
شەمداسانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیک کاروانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی تر چەندین کەسی دیکەش کوژراون، بەهۆی ئەوەی کۆمیسیۆنەکە کاردەکات لەسەر پشتڕاستکردنەوەی کوژراوە نوێیەکان دەکات، ئەوا ژمارەی کوژراوان زیاتر دەبن.