نەورۆزی فیناڵ لە مارسیلیا: سڵاو لە مزگێنیەکەی گەریلا دەکەین

لە مارسیلیا مەراسیمی پێنج رۆژەی نەورۆز کە بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو، کۆتاییهات. لە پیرۆزباییەکەدا سڵاو لە مزگێنیەکەی نەورۆزی گەریلا کرا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا مەراسیمی پیرۆزبایی رێورەسمە پێنج رۆژیەکەی نەورۆز کە لەلایەن شارەوانی شارەکەوە رێکخرابوو، کۆتاییهات و دواتر کۆنسێرتی ئەلەنۆرا سازکرا. کۆتا رۆژی مەراسیمەکەدا لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان، تەڤ-چان و بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێڕ (تەجەشە)وە رێکخرابوو.

جەماوەرەکە لە گۆڕەپانی پارس دو پالایس لانگچامپ کۆبوونەوە و بۆ پێشوازیکردن و سڵاوکردن لە مزگێنیەکەی نەورۆز تا گۆڕەپانی کانابیێری رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا پلاکاردێک بە نوسراوی "سیها کەوتە خوارەوە"، "ئاگر لە عەرشی رووم بەردرا" و " سڵاو لە مزگێنیەکەی نەورۆز دەکەین" بەرزکرایەوە.

دواتر هونەرمەندان دلبەر کۆبانێ، حەزین ماشۆ، ماهسون سەڤەر، ئەڤیندار دۆست و هۆزان فاروق گۆرانیان پێسکەش کرد. جەماوەرەکە لەگەڵ گۆرانی ئەو هونەرمەندانە هەڵپەڕکێیان کرد.

هـ .ب