نزیكه‌ی ٥ ملیۆن كه‌س له ئۆكرانیا هه‌ڵاتوون
به‌پێی ئاماری كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئۆكرانیاوه كه له ٢٤ ی شوبات ده‌ستیپێكرد، نزیكه‌ی ٥ ملیۆن كه‌س ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه.
به‌پێی ئاماری كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR)، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئۆكرانیاوه كه له ٢٤ ی شوبات ده‌ستیپێكرد، نزیكه‌ی ٥ ملیۆن كه‌س ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه.
كۆمیساریای باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، كه ٤ ملیۆن و ٧٦٩ هه‌زار و ٢٤٥ په‌نابه‌ری ئۆكرانیایان تۆمار كردووه.
رێكخراوی كۆچی نێونه‌ته‌وه‌ییش رایگه‌یاند، ٢١٥ هه‌زار كه‌سیش كه خه‌ڵكی ئۆكرانیا نین وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
له به‌ره‌كانی شه‌ڕیش پێكدادانه‌كان قورس‌تر ده‌بن. وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، كه كارگه‌یه‌كیان له ناوچه‌یه‌كی كیێڤ خاپور كردووه كه تیایدا موشه‌كی زه‌مینی ئاسمانی دروست ده‌كرا. مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له ئۆكرانیاوه ده‌كرێنه سه‌ر خاكی رووسیا هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر كیێڤ توندتر ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، كه كه‌شتی جه‌نگی "مۆسكۆڤا" كه له شه‌ڕدا زیانی به‌ركه‌وتووه نوقم بووه.
له راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌ی مۆسكۆدا هاتووه، كه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا نزیكه‌ی ٣٠ "میلیشیا"ی پۆڵه‌ندی كوژراون.
هـ . ب