ڕێپێوانکارانی ستراسبۆرگ لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیست کۆبوونەوە
شاندێکی ڕێپێوانکارانی ڕێپێوانی درێژ لە ستراسبۆرگ لەگەڵ نوێنەرانی پارتی کۆمۆنیستی کۆبوونەوە و دەربارەی چالاکییەکانیان زانیارییان بەخشییەوە.
شاندێکی ڕێپێوانکارانی ڕێپێوانی درێژ لە ستراسبۆرگ لەگەڵ نوێنەرانی پارتی کۆمۆنیستی کۆبوونەوە و دەربارەی چالاکییەکانیان زانیارییان بەخشییەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە لە شاری لۆرێنتی فەڕەنسا دەستپێکراوە. ڕێپێوانەکە بە گەیشتی بە شاری ستراسبۆرگ بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەیاندا ڕێپێوانکارانی ڕێپێوانی درێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆمۆنیستدا کۆبوونەوە و دەربارەی ئامانجی چالاکییەکەیان زانیارییان بەخشییەوە.
شاندەکە لە کۆبوونەوەکەدا سەرنجییان خستەسەر ئامانجی ڕێپێوانەکە و جەختییان لەوەکردەوە، هەموو ئامانجییان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شکاندنی گۆشەگیریی ئیمراڵییە.
لە بەردەوامییدا گوتییان: "بە ڕەخساندنی هەلومەرجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگە لە پێش ستاتۆ و ئازادی گەلی کورد دەکرێتەوە.'
هەر لە کۆبوونەوەکە بانگهێشتی پارتی کۆمۆنیست کرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگدا.
لە وەڵامدا بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیست ئاماژەیان بەوەدا، ئەوان فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆییان خوێندووەتەوە، هەروەها لە نزیکەوە چاودێری شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن و سەرسامن لە بوونیادنانی مۆدێلی پێکەوە ژیانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لە بەردەوامییدا بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیست جەختییان لە گرنگی خاوەندارییکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کردەوە و گوتییان: "پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا جەختکردنەوەیە لە بەها مرۆڤایەتییەکان. پشتگیری لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە لە ١٥ی شوباتدا لە گردبوونەوەی ستراسبۆرگدا هاوخەباتی گەلی کورد دەبین."