کوردستانیان بۆ بەشداری لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ناوەندی ١٦ی مانگ کە لە شاری کۆڵن بەڕێوە دەچێ، بانگەوازیان کرد و ڕایانگەیاند، "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی کوردستانە."
لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، لە ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت و ئامادەکارییەکانی چالاکییەکە بەردەوامە. کوردستانیان لە ئەڵمانیا بانگەوازی بەشداربوونیان لە کوردستانیان ئەوروپا کرد.
ئێمە لە پێناو ڕێبەرەکەمان بەشداری ڕێپێوان دەبین
محەممەد بالیبای یەکێک لەو چالاکوانانەیە کە بانگەوازی کردووە، ڕایدەگەیەنێت؛ "رێپێوانی ١٦ی مانگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆڵن بەشداری چالاکییە دەبم و هەروەها چاوەڕێی لە گەلەکەمان دەکەین بە بەرپرسیاریەتەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن."
هەتا بەدیهاتنی ئازادی لە سەر پێیان دەبین
دایکە ئۆزان خەڵکی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانە سەبارەت بە چالاکییەکە بە بیری هێنایەوە کە ڕۆژئاوا لەژێر هێرش و داگیرکارییدایە و ڕایگەیاند؛ "لە ١٦ی مانگ لە پێناو ڕێبەرایەتیمان و ڕۆژئاوا بەشداری ڕێپێوان دەبین، ئەردۆغان گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکات، ژینگە و هەموو شتێکمان لەناو دەبات، ئێمەش بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین لەسەر رێبازی ئەوان هەتا کۆتایی بەردەوام بین و هەتان بەدیهاتنی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان و وڵاتەکەمان لە سەر پێیان دەبین."
تێکڕا پێکەوە لە کۆڵن دەنگمان بەرز دەکەینەوە
مەریەم یەرلیکایا خەڵکی شاری پیرانی ئامەد یەکێک لەو کەسانەی کە ساڵی پار بە هۆکاری سیاسی هاتۆتە ئەڵمانیا. سەبارەت بە هۆکاری بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی کۆڵن دەڵێت؛ "ئێمەی کورد لە تورکیا و لە هەموو جیهاندا ڕووبەڕووی ئازار و ئێشێکی زۆر بووینەتەوە، دەمانەوێت بەردەوام باسی بکەین لەبەر ئەوە لەبیرمان ناچێتەوە، بۆیە لە کۆڵن جارێکی تر، پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبە ئاپۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد دەنگێکی بەهێز بەرز دەکەینەوە.
ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی زۆری کردووە، ئێستا نۆرەی ئێمەیە
هەروەها گەنجێک بەناوی کانی کە خەڵکی شارۆچکەی دێرکی حەمکۆی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە شاری کیلی ئەڵمانیا دەژی، وتی: "بێگومان منیش لە ١٦ی مانگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ڕێپێوانەکە دەبم. ڕێبەر ئاپۆ لەپێناو ئێمەدا تێکۆشانێکی زۆر کردووە، بۆیە دەبێت بە ویژدانی خۆمان بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان ئازادیی ڕێبە ئاپۆ مسۆگەر بکەین.
هەمووان پێکەوە بچینە کۆڵن
هارون ئەرکوش، یەکێکی تر لەو چالاکوانانەیە کە بەشداری چالاکییەکی کۆڵن دەبێت، ڕایدەگەیەنێ؛ دەبێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگیردرێت و وتی: "رێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیرە، دیداری لە گەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی ڕاگیراوە. ئێمە وەک گەلەکەمان بە ئیرادە و بڕیاردارییەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانە، بۆیە ئەرکی هەموو کەسێکە لە پێناو ئازادی ڕێبە ئاپۆدا ١٦ی مانگ بەشداری ڕێپێوانی ئازادیی شاری کۆڵن بکەن."