پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە کراسنۆدار شەرمەزار کرا
کوردستانیان کە لە هەرێمی کراسنۆداری ڕووسیای فیدڕاڵ دەژین کۆبوونەوە و پیلانگێری نێونەتەوەیی، ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ یان دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد.
کوردستانیان کە لە هەرێمی کراسنۆداری ڕووسیای فیدڕاڵ دەژین کۆبوونەوە و پیلانگێری نێونەتەوەیی، ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ یان دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد.
ڕاگەیاندراوەکە لە ماڵی کوردی هەرێمەکە ئەنجام درا. ئەندامی بەڕێوەبەری دامەزراوەی زاگرۆس فەیزۆی حسێن قسەی کرد و پیلانگێڕیەکەی دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرد.
حسێن بەمجۆرە بەردەوامبوو: "وەک کورد چارەنووسی و ئازادیمان لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەبینین. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت کوردیش ئازاد نابێت، چونکە ڕێبەر ئاپۆ پرسی کوردی بە شەڕ و تێکۆشان گەیاندە ئاستی جیهان و مرۆڤایەتی تاوەکو بزانن وەک گەلی کورد خاوەن ماف و ئازادین. لەبەر ئەوەش ٢٤ دەوڵەتی زلهێز بە پیلانگێرییەکی نامەردانە و بێ ویژدانانە ڕێبەر ئاپۆیان بەدیل گرت و تەسلیمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کرد. لەم سەردەمەدا گەلی کورد بە بەرخۆدان و هێزی شەرڤانان و بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان کە هێز لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرن، بەرەو سەرکەوتن دەچن."
وتیشی: "نزیکەی دوو مانگە هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر بەنداوی تیشرین ئەنجام دەدرێت کە ئێستا ناوی نوێی بەنداوی شەهیدانە. گەلەکەمان لە بەرخۆدان دایە و شەهید دەبن. بەرخۆدانی ئەوان پیرۆز دەکەین".
حسێن لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "وەک گەلی کورد بە متمانە و وەفادارییەوە بە ڕێبەر ئاپۆوە گرێدراوین. دووژمن چەند هێرش بکات ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد لە ناوببات. وەک کوردانی ڕووسیا لەو باوەرەداین کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانی بندەستە. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ چی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین و هیوادارین ئەم ساڵ ببێت بە ساڵی ئازادیی. دیسان دەوڵەتانی پیلانگێڕ شەرمەزار دەکەم".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.