بە دیمەن

پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە لە ئەوروپا

لە شارەکانی ئەوروپا ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز دەکرێت. لە بۆن، لایپزیگ، گرۆسێتۆ و بۆردو ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە سازدرا.

بۆن

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی هەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت قسەیکرد و دامەزراندی پەکەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی کوردستان پیرۆز کرد.

دواتر لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان ژیان عەلی، ژیان ئارژین، باران ماردین بە پێشکەشكردنی هونەرەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.

لایپزیگ

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی کۆن-مەد، کەریم گۆک جەژنی ژیانەوەی لە هەمووان پیرۆز کرد.

هەر لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی فەد-کورد مەندەرەس جانبەگ قسەیکرد و باسی لەوەکرد تێکۆشانی ٤٦ ساڵەی پەکەکە گەلی کوردی گەیاندە ئەم  ئاستە مێژوویە و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەی لە هەمووان پیرۆز کرد.

گرۆسێتۆ

لە شاری گرۆسێتۆی ئیتالیا بە جۆشوخرۆشەوە کوردستانیان و دۆستەکانیان ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هۆزان کاوە بە چەند گۆرانییەک جۆشی دا بە ئاهەنگەکە.

هەر لە پیرۆزبایەکە سینەڤیزیۆنێک لەسەر ٤٦ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە پیشاندرا.

بۆردۆ

لە شاری بۆردۆی فەرەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد و دواتر سیاسەتمەدا دەمیر چەلیک قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بووە بە هیوای ڕزگاری مرۆڤایەتی.

لە ئاهەنگەکەدا چەندان هونەرمەند بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.

ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کوردی کۆتاییهات.