قوتابخانەی جبالیا لە غەززە بوردومان کرا، ١٩ کەس کوژران و بەدەیان کەس بریندار بوون
لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە جبالیای غەززە، ١٩ کەس کوژران. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە قوتابخانەکەدا کۆچبەران نیشتەجێ بوون.
لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە جبالیای غەززە، ١٩ کەس کوژران. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە قوتابخانەکەدا کۆچبەران نیشتەجێ بوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاند: "سوپای ئیسرائیل قوتابخانەی شاری جبالیا کە کۆچبەرانی تێدا جێگیر بوون کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٠کەسیان منداڵ بوون و بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە درێژەی هەیە، تا ئێستا نزیکەی ٤٢ هەزار و ٤٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٩ هەزار و٢٤٦ کەسیش برینداربوون کە زۆربەیان منداڵ و ژنانن.