رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: چەتەكان لە سوریاوە دەچنە ئۆکراینا
رۆژنامەی شەڕقولئەوسەت بڵاویکردەوە: "٨٧ چەتەی بیانی سەر بە ئەنساری تەوحید و چەتەكانی تەحریری شام لە ئیدلبەوە روویان لە ئۆکراینا كردووە".
رۆژنامەی شەڕقولئەوسەت بڵاویکردەوە: "٨٧ چەتەی بیانی سەر بە ئەنساری تەوحید و چەتەكانی تەحریری شام لە ئیدلبەوە روویان لە ئۆکراینا كردووە".
پێشتر سەرچاوەیەك لە سوریا ئەوەی ئاماژەی بەوە كردبوو، لایەنگرانی رژێم بەیاننامەیان بەناو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی چەكدار رەوانەی ئۆکراینا بكەن و لەپاڵ هێزەكانی روسیا شەڕ بكەن.
اوكات راشیانگەیاندبوو، بەلانیکەمەوە بۆ حەوت مانگ دەچن و هەر چەكدارێك مانگێك هەزار دۆلاری ئەمریكی وەردەگرێت. هەمان سەرچاوە ئەو كاتە رایگەیاندبوو، بەلانیکەمەوە ٢٣ هەزار چەكدار ناوی خۆیان تۆمار كردووە.
سەرچاوەكان رایانگەیاندووە، سەرچەتەی بەرەی نوسرە ئەبو محەمەد جۆلانی لە هەفتەی رابردوودا گەلێك كۆبوونەوەی لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی ئیدلب پێكهێناوە و داوای لێكردوون بچنە ئۆکراینا و لەدژی هێزەكانی روسیا شەڕ بكەن.
هاوكات ئەبو محەمەد جۆلانی لەو كۆبوونەوانەدا پەیمانی داوەتە چەكدارەكان، کە تاوەکو کاتی گەڕانەوەیان لە ئۆکراینا، پێداوێستیی بنەماڵەی چەكدارەكان دابین دەکەن.
ژ.ت