سكرتێری گشتیی ناتۆ: رەنگە شەڕی ئۆکراینا بەساڵان درێژە بكێشێت

جۆ بایدن دەڵێت: "شەڕ لە ئۆکراینا بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام دەبێت و ئێمەش بەردەوام دەبین لە هاوكاریەكانمان بۆ كییڤ. سکرتێری ناتۆش رایگەیاند، رەنگە شەڕی ئۆکراینا چەندین ساڵە درێژە بکێشێت.

لەبەردەوامیی هێرشە سەربازیەكانی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا، یەنس ستۆڵتنبێرگ، سكرێتری گشتیی ناتۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە شەڕی روسیا لە دژی دراوسێیە رۆژئاوایەكەی خۆی، دەربازی قۆناخێكی چارەنووسساز دەبێت و رەنگە ئەم شەڕە بەساڵان بەردەوام بكات.

سكرتێری گشتیی ناتۆ لە كۆنفرانسی راگەیاندنی چوارشەممە، ٦ی نیسان باسی لەوەکرد، رەنگە شەڕی ئۆکراینا بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت و جەختی لەسەر كاریگەرییە خراپە درێژمەوداكانی ئەم شەڕە كردەوە و دەڵێت: "ئێمە رووبەرووی هەلومەرجێكی ئاسایشی نوێ بووینەتەوە، كە روسیا سەپاندوویەتی بەسەر باكوری ئەوروپادا".

ستۆڵتنبێرگ راشیگەیاندووە؛ رەنگە هێرشێكی بەرفراوانی روسیا بەرامبەر بە باكوری ئۆکراینا پێكبێت و هێزەكانی روسیا بە بەئامانجگرتن و كۆنترۆڵی هەرێمی دۆنباس و پەیوەستكردنی ئەو هەرێمە بەكریمیەوە، پێگەی سەربازی خۆی بگۆڕێت و سەرقاڵی داڕشتننەوەی دووبارەی سەربازین.

ستۆڵتنبێرگ راشیگەیاندووە؛ كییڤ پێویستی بەهاوكاریی سەربازیی بەپەلە هەیە و ناتۆش بابەتی پشتیوانی لە ئۆکراینا بەچەكی پێشكەوتوو دەخاتە رۆژەڤی خۆیەوە.

ژ.ت