سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ڕەخنەی لە ناتۆ گرت
ڕۆبێرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئەندامێتی لە ناتۆ سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا. فیکۆ رایگەیاند گونجاوتر وایە وڵاتەکەی بێلایەن بمێنێتەوە.
ڕۆبێرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئەندامێتی لە ناتۆ سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا. فیکۆ رایگەیاند گونجاوتر وایە وڵاتەکەی بێلایەن بمێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی سلۆڤیکا ڕۆبێرت فیکۆ ناتۆی بە "یانەیەکی گۆڵف" پێناسەکرد و ڕایگەیاند، یان دەبێت بە ملیارەها یۆرۆ هاوکاری بە هاوپەیمانییەکە بکرێت یان دەبێت لە هاوپەیمانیەکە بچیتە دەرەو.
فیکۆ ڕەخنەی لە تێچووە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ناوەندی بەرگری گرت و وتی: "سلۆڤاکیا توانای دابینکردنی ئەو جۆرە خەرجیانەی نییە و نابێت بەشداری لە هیچ شەڕ و ڕووداوێکی سەربازیدا بکات."
ئەم لێدوانانە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ٢٤-٢٥ی حوزەیران لە لاهە دراوە.
پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکان، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ زیادکردنی خەرجییەکانی هێزی بەرگریی فشارەکان لەسەر ئەندامانی ناتۆ زیاد بکات.
لێدوانەکانی فیکۆ لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و پیتر پێلگرینی سەرۆکی سلۆڤاکیا بە "کارەسات" وەسف کران.
سەرۆک کۆمار رایگەیاند، ئەم مشتومڕە ماوەی ٢٠ڕۆژە لەناو کۆمەڵگادا بەردەوامە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نابێت، هەروەها خەرجی بێلایەنی تەنانەت لە ئەندامێتی ناتۆ زیاترە.
شایانی باسە فیکۆ کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣جارێکی دیکە بوو بە سەرۆک وەزیران، هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرتبوو و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ڤلادیمر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەست پێکردبوو، ئەمەش لە لایەن برۆکسەلەوە ڕەخنەی توندی لێکەوتەوە.