وەزیری دارایی ئیسرائیل: لەماوەیەکی نزیکدا شتێک نامێنێت بە ناوی غەززەوە
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەو هەنگاوانەی گرتوویاتنەە بەر کەرتی غەززە بەتەواوی لەناو دەچێت و حەماس بوونی نامێنێت.
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەو هەنگاوانەی گرتوویاتنەە بەر کەرتی غەززە بەتەواوی لەناو دەچێت و حەماس بوونی نامێنێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، پاش شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس شتێک نامێنێت بە ناوی کەرتی غەززەوە.
بێزالیل سمۆتریچ لە سیمپۆزیۆمێکدا لە ئۆفرای کەرتی ڕۆژئاوا کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە قسەیکرد و وەڵامی پرسیارێکی دایەوە پەیوەست بە قۆناغی دوای جەنگ لە غەززە.
ئاماژەی بەوەدا دوای ئەوەی دانیشتوانی غەززە بەرەو باشوو جێگەی خۆیان گۆڕی، 'بە ژمارەیەکی زۆرترەوە بەرەو وڵاتی سێهەمین دەچن.'
لە بەردەوامییدا گوتی: "غەززە بەتەواوی دەبێتە وێرانەیەک، دانیشتوانەکەی لە باشوور نیشتەجێ دەکرێن و دواتر بە ژمارەیەکی زۆر رەوانەی وڵاتانی سێیەم دەکرێن. بەمەش لە غەززەدا حەماس نە لە ڕووی سەربازی و نە لە ڕووی مەدەنییەوە بوونی نامێنێت.
بە گوتەی وەزیر سمۆتریچ، "ئەو شوێنانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە چۆڵ دەکرێت" و لە ماوەی چەند مانگێکدا "سەرکەوتن" ڕادەگەیەنرێت.