ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز لە بەریتانیا بەردەوامە
جەژنی نەورۆز لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا و شاری بێلفاستی باکووری ئیرلەند پیرۆز کرا. لە پیرۆزکردنەکەی نەورۆزدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
جەژنی نەورۆز لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا و شاری بێلفاستی باکووری ئیرلەند پیرۆز کرا. لە پیرۆزکردنەکەی نەورۆزدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
بە هەزاران کەس بە دروشمی "سڵاو لە رێبەرێتی دەکەین، کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتیک بنیات دەنێین" بۆ پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆز لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا کۆبوونەوە.
لە ئاهەنگەکەدا کە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، لەسەر شاشەیەکی گەورە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ نمایشکرا. هەروەها ئاڵای پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە/پەیەدە، پەژاک، کەجەکە و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ لە هۆڵەکەدا هەڵواسران. هۆڵەکە بە ڕەنگ و سیمبوڵەکانی کوردەواری ڕازێنرابووەوە. هەروەها وێنەی شەهید مەزڵوم دۆغان و شەهیدانی نەورۆزیش هەڵواسرابوون.
لە پیرۆزبایی نەورۆزدا کە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە کوردان دەستی پێکرد، گروپی هونەری دەنگا بۆتان، مەروان شان، بەرهەم شەمامی، سەیدا پەرینچک بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد. ئاهەنگەکە بە جۆشەوە بەردەوام بوو بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ "، "بژی بەرخۆدانی تشرین" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا عەگید سوروچ بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و سەعید پرسۆس هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردانی بەریتانیا و پەیام ڕۆنی بە نوێنەرایەتی یەکگرتوویی ئینتەرناسیۆنالیست و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد، سەبارەت بە جەژنی نەورۆز وتاریان پێشکەش کرد. و دواتر مەراسیمەکە بە ئاهەنگ گێڕان بەردەوام بوو.
جۆشی پیرۆزکردنی نەورۆز لە بێلفاست
بە بەشداری سەدان کەس لە بێلفاستی ئیرلەندانی باکووور لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردانی بێلفاستی باکووری ئیرلەندەوە بە درووشمی "سڵاو لە ڕێبەرێتی دەکەین، کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتیک بنیات دەنین" ئاهەنگی نەورۆز ڕێکخرا. ئاهەنگی نەورۆز دوای چەندین ساڵ بەشیوەیەکی جەماوەری لە شەقامی سانت کۆنگالی بێلفاست بەڕێوەچوو و کوردان و دۆستانیان پێشوازییەکی بەرفراوانیان لێکرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، دواتر بە دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" پێشوازیان لە جەژنی نەورۆز کرد. لە هۆڵەکەدا ئاڵاکانی کەجەکە، پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە و پەیەدە لەگەڵ وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان هەڵواسرابوو.
سیاسەتمەداران و سەندیکاکانی ئیرلەندیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
کۆمونەی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بێلفاس وتەی دەستپێکی ئاهەنگەکەی پێشکەش کرد. لە وتەکاندا سڵاو لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ کرا، هەروەها ڕاگەیاندرا بە دڵنیاییەوە نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
دواتر لە ئاهەنگەکەدا عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە نەورۆز وتاری پێشکەش کرد لە قسەکانییدا لە شێخ سەعیدەوە تا شێخ ڕەزا، لە مەزڵوم دۆغانەوە تا ساکینە جانسزەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی گەلی کوردی کردەوە.سیاسەتمەداران و سەندیکاکانی ئیرلەندیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
دوای تەواوبوونی لێدوانەکان هونەرمەند سەیدا پەرینچەک و گرووپە میوزیکە هەرێمەییەکان بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد و جەماوەر بە جۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.