یەبەشە یادی شەهیدان دیندار، چیا و پیرانی بەرزڕاگرت

فەرماندەیی یەبەشە هەریەکە لە شەهید دیندار ئاڤێستا، چیا فەقیر و پیران پیری یادکردەوە کە لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی  ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی شەهید دیندار ئاڤێستا و هەریەک لە چیا فەقیر و پیران پیر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بە ڕێز و پێزانینەوە یادیانی بەرزڕاگرت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

'سیخوڕی پەدەکە و پاراستن دەستی لە هێرشەکەدا هەیە'

"وەک کۆمەڵگەی ئێزدی بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕ دەبین. دووژمنانمان بەگشتی و بە تایبەت دەوڵەتی تورک و هاوکاری خیانەت پەدەکە هەموو جۆرە ڕێبازێکی دووژمنکاری بەکاردەهێنن. بۆیە بەتایبەت پێشەنگانی دژبە داعش دەکات بە ئامانج و تۆڵە لە شکستپێهێنانی داعش دەکاتەوە. لەم کارانەشەدا ڕۆڵی سیخوڕی پەدەکە و پاراستن کاریگەر و ڕوونە."

ئەوەسی خستووەتەڕوو، بۆ ئەنجامدانی ئەم ئامانجەی پەدەکە هەندێک کەس لە ئێزدییەکان دەبنە هاوکار و هاتووە: "ئەم هاوکاری و بێحورمەتییە بووەتە هۆکاری ئەوەی چەندین لە فەرماندە و پێشەنگانمان لەدەستبدەین. لەوانە فەرماندە و پێشەنگمان دیندار، چیا و پیران کە لە هێرشی ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە  هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆڵ و ئەرکی شەهید دیندار بیردێنێتەوە لە دامەزراندی هێزەکای یەبەشەدا و دەڵێت: "هاوڕێ دیندار یەكێکە لە پێشەنگانی شەڕمان دژ بە داعش. لە ڕزگارکردنی زۆرینەی ناوچەکانی شەنگالدا ڕۆڵی کاریگەری هەبووە. بەشداربوو لە ڕزگارکردنی چەندین دەڤەری ڕۆژئاوای کوردستانیش. ئامانجی قوڵبوونەوە بوو لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ، وە لەساڵی ٢٠١٥دا بەشداری یەکەم پەروەرەدەی خۆی دەبێت لە شەنگال."

'بۆ بەرگریکردن لە دۆز و دەستکەوتەکان هەموو کاتێک لە تێکۆشاندابوون'

هەر بەردەوامیدا باس لە تێکۆشانی شەهید چیا فەقیر و  پیران پیر دەکات و هاتووە: "هاوڕێ چیا فەقیر یەکێک بوو لە فەرماندەکانمان کە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە شەڕی دژ بە چەتەکانی داعش. لە کەسێتی خۆیدا جەنگاوەرێکی ئاپۆیی ئافراند. وە هاوڕێ پیران پیر کە یەکێک بوو لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و لە چینی پیرانە کە هەموو کاتێک نوێنەرایەتی جەوهەر و بەهاکانی کۆمەڵگەمانی کردووە. وێڕای تەمەنی گەنجێتییەکەی لە هزر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی قوڵکردەوە و کردنی بە بنەمای ژیانی تێکۆشانی خۆی."

لە کۆتایی ڕاگەیانداراوەکەدا پەیامی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان و تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدان دراوە و دەڵێت: "جارێکی دیکە هۆشیاری دەدەیەنەوە بەو کەسانەی کە هەست بە هەڵە و تاوانی خۆیان دەکەن و دەڵێین؛ چەندی بەردەوامبن لەم کارانەتان ئەوەندە تۆڵەلێکردنەوەتان لەسەر سەختتردەبێت. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت لە کۆتاییدا ڕێگەی سیخوڕی هەر پەشیمانی و ڕووڕەشییە. وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هیچ کاتێک لەوکەسانە خۆشنابین کە دەستییان هەبووە لە خۆێنی ڕۆڵە و هاوڕێکانمان، دەبێت باجی تاوانەکانیان بدەن."