چالاکی یەکینەی وەڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد: پاسەوانێکی داگیرکەر بریندارکرا
یەکینەی وەڵامدانەوەی شەهید ڕەشۆ ئامەدی یەپەسە، لە دژی پاسەوانانی دووژمن کە لەناوچەی کایەپناری ئامەد لە پاسەوانیدا بوون چالاکی ئەنجامدا و پاسەوانێک بریندارکرا.
یەکینەی وەڵامدانەوەی شەهید ڕەشۆ ئامەدی یەپەسە، لە دژی پاسەوانانی دووژمن کە لەناوچەی کایەپناری ئامەد لە پاسەوانیدا بوون چالاکی ئەنجامدا و پاسەوانێک بریندارکرا.
یەکینەی وەڵامدانەوەی شەهید ڕەشۆ ئامەدی یەپەسە پەیوەیست بە چالاکیەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردوە و ئاماژەی بەم زانیارییانە کردووە:
"شەوی ١١ی ئەیلول لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ یەکینەکانمان لە دژی دوو پاسەوانی سەر بە دووژمن کە لە نزیک پارکێک لە ناوچەی کایەپناری ئامەد لە ئەرکی پاسەوانیدا بوون، چالاکییان ئەنجامدا، لە دەرنجامی چالاکیەکەدا یەک لەو پاساوانەنانە برینداربوو، ئەوەی دیکەشییان لە جێگەکە هەڵهات."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات لە دوای ئەنجامدانی چالاکیەکەدا، جموجوڵێکی زۆری لایەنەکانی دووژمن لە ناوچەی چالاکیەکەدا درووستبوو، بەڵام جەنگاوەرانی یەپەسە بە سەرکەوتووی لە ناچەکە دوورکەوتنەوە.
'هێزەکانی داگیرکەر و خیانەتکاران لە شارەکانمان وەدەردەنێین'
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی تۆڵەسەندەنەوە لە هێڵی داگیرکاری و خیانەت کراوە و هاتووە: "هەموو ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن شارەکانمان بکەنە جێگەی سیاسەتە پیسەکانیان و ئەخلاقی کۆمەڵگە تێکبدەن و گەنجەکانمان لە ڕێگە دەرکەن بێگومان لە ئامانجی ئێمەدان. لە پێناو کۆمەڵگەیەکی پاک و تەندروستدا، بە چالاکی هێزەکانمان هەموو هێزی داگیرکەر و خیانەتکاران لە شارەکانمان وەدەردەنێین."