هەپەگە: هاوڕێیانمان هەبون و بۆتان لە ئامەد شەهیدبوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە مانگی ئەیلول لە ئامەد لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و لە شەڕدا گەریلا هەبون پیرۆ و بۆتان ئۆسیان شەهیدبوون.

راگەیەندراوەکە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێیانمان هەبون پیرۆ و بۆتان ئۆسیان ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ئەیالەتی ئامەد لە هێرشی دوژمن و لە شەڕ لە دژی دوژمن بە گیانبازی شەڕیان کرد و شەهیدبوون.

تێکۆشانی ئێمە لە باکوری کوردستان سەرباری بێدەرفەتی، دژواری و تەنگوچەڵەمەکانیش، لە سەر هێڵی گیانبازی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بێ پسانەوە بەردەوامە. گەریلاکان لە باکوری کوردستان کە پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادییمان دەکەن، لە هەموو گۆڕەپانێکدا دەبنە مایەی ترس و تۆقینی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. هاوڕێیانمان هەبون و بۆتانیش کە لە ژێر فەرماندەیی هاوڕێمان شەهید ئاخین موش شان بە شانی تێکۆشان، لە ئەیالەتی ئامەد بوونە هاوڕێیانی قارەمانمان کە پێشەنگایەتیان بۆ ئو تێکۆشانە کرد.

هاوڕێمان هەبون لە پایتەختی وڵاتەکەمان ئامەد لەدایکبوو. بووە خاوەن ناسنامە و شۆڕشگێڕ. لە هەمان خاک وەک گەریلای ئازادیی کوردستان شەڕی کرد، خۆی گەیاندە ئاستی فەرماندەیی هەرێم و لە هەموو قۆناغەکاندا تێکۆشا. لە ئامەد وەک فەرماندەی هەرێمی هەموو بەرپرسیارێتیەکانی بە بێ دوو دڵی بەجێگەیاند.

هاوڕێمان بۆتانیش ناوی زێدی خۆی بۆتانی هەڵبژارد کە هێمای وڵاتپارێزی بووە. بە کەسایەتی بەهێزی خۆی و بە هێز بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو. گوشار، ئاستەنگی و زیندانەکانی دوژمن لە بەردەم ئیرادەی ئاپۆیی هاورێمان بۆتان دەستەوەستان بوون و نەیانتوانی ئەو رابگرن. هاورێمان بۆتان بە گیانی ئازادیخوازی خۆی رووی کردە جیا، لە ئەیالەتی ئامەد گوڕی بە تێکۆشاندا و بە گیانبازی خۆی بووە نمونە. لەناو هەلومەرجی دژوار و شەڕ و پراتیکی باکوردا بووە خاوەن ئەزمون و لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا هەوڵدا بەرپرسیارێتیەکانی بە شێوەیەکی گیانبازی بەجێبگەیەنێت. هەردوو هاوڕێمان بێ دوودڵی و بە شێوەی گیانبازانە پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادیمان کرد. بە شەهیدبوونی خۆیشیان فەرمانیان بە ئێمەدا کە تێکۆشان بە بڕیارداری بەڕێوەببەن. بەڵێن دەدەین کە فەرمانی هاورێیانی شەهیدمان بەجێبهێنین، تۆڵەیان بکەینەوە و ئامانجەکانیان بە دڵنیاییەوە بگەیەنینە سەرکەوتن.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەن.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: هەبون پیرۆ

ناو و پاشناو: زراڤ تاش

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئەمینە- سەلام

کات و شوینی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤/ ئامەد

 

ناسناو: بۆتان ئۆسیان

ناو و پاشناو: فەهمی باشکورت

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: خەمێ- تاهیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤/ ئامەد